ئازاریی نیشتیمانه‌که‌م

چه‌ندین ساڵه ئه‌ کیشوه‌ره

گیرۆده‌یی ده‌ستی قه‌ده‌ره.

گه‌ر یاسا کاریی بکردبا!!

دڵخۆش ئه‌بووین به‌م پێوه‌ره.

بێ که‌سیه‌و بێ خاوه‌نی.

ده‌نا خاکیی کورد گه‌و هه‌ره.

ده‌زانم که‌ دڵخۆش نابن.

به‌م گفتارو به‌ ته‌وه‌ره.

ئاخر خه‌ونی سه‌رکرده‌که‌م.

هه‌م پاره‌یه‌ هه‌م پۆسته‌ره.

بۆچی ده‌بێ ئاینده‌یی کورد.

خوێناویی که‌ن به‌م خه‌نجه‌ره.

لێناگه‌ڕن هاو ئاهه‌نگ بین.

ئه‌مڕۆ که‌ به‌خت یاوه‌ره.

هه‌ر هه‌نگاوێ ئیوه‌ د‌ینێن.

ته‌نیا کۆسته‌و خه‌م هێنه‌ره.

ڕابردوویی خۆت بخوێنه‌وه.

مێژوویه‌کی شه‌رماوه‌ره.

له‌ پێشوازیی دووژمناندا.

کورد غوڵامه‌ وه‌ك ڕاخه‌ره.

ئێستا باوه‌پیاره‌یی میله‌ت.

فه‌ریاد ڕه‌س‌‌وله‌یل‌و فه‌ره.

نه‌فره‌ت له‌وه‌یی که‌ هاوده‌سته.

به‌خیانه‌ت له‌م کئشو‌ه‌ره.

مرۆڤی پاك راستی ده‌وێ.

وه‌کوو شاعیر خولقێنه‌ره.

کارو باریی زۆربه‌یی جیهان.

واله‌ده‌ستی داهێنه‌ره.

هۆنراوه‌یی  هێمن کۆچه‌ریی

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved