| ||
|
||
عه‌بادی: شه‌ڕی داهاتوومان دژی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه رۆژانی سێ شه‌ممه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به به‌غدا پێشكه‌شی ده‌كات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٧/١١/٢٠١٧ رایگه‌یاند: لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر وربینیدایه‌و نادروستی تێدایه. وتیشی: حكومه‌تی فیدڕاڵ تائێستاش نه‌وت بۆ پاڵێوگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت. هه‌رێمی كوردستان ده‌یویست ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و قه‌یرانه ناوخۆییانه‌ی له‌عیراقدا بوونی هه‌بوو فراوان بكات ، وتیشی: هێزه عیراقییه‌كان له‌ئێستادا له ناوچه جێناكۆكه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌و پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شمان لایه كه پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن ناوچه جێناكۆكه‌كان بخه‌نه قه‌یرانی ئه‌منییه‌وه. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌جكردنی شایسته‌ی داراییه‌كانی سێ ساڵی رابردووی جوتیاران ده‌ربڕیوه. شه‌ڕی داهاتووشمان له‌داوی له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش له‌عیراق دژی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بێت. بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌و پارێزگاكانی عیراقدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه دادگای فیدڕاڵی رایگه‌یاند ده‌ستوری عیراق رێگه به‌جبابوونه‌وه‌ی هیچ هه‌رێمێك نادات و جه‌خت له‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كاته‌وه. ئاگاداری وڵاتانی ئه‌وروپاو ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستی له‌ناونه‌چووه، روبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆرستیش ده‌بینه‌وه كه له‌خاكی سوریاوه بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان. وتیشی: ئاره‌زوویه‌كی جیهانی هه‌یه بۆ ئاگاداربوون له توانا‌و شاره‌زاییه‌كانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عیراق.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||