هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بە ڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردندا تێپەڕدەبێت و هەر هێزەی دەیەوێت زۆرترین دەنگدەر بۆ لیستەكەی بەدەست بهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەندێك جار پەنا بۆ ڕێگای ناتەندروستی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبەن.

 

 

ڕاگەیەنراوێك بۆ ڕای گشتی

هاوڵاتیانی بەڕێزی كوردستان

 

لە ئێستادا هەرێمی كوردستان بەڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردندا تێپەڕ دەبێت و هەر هێزەی دەیەوێت زۆرترین دەنگدەر بۆ لیستەكەی بەدەست بهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەندێك جار پەنا بۆ ڕێگای ناتەندروستی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبەن.

 

ئێمە لە هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئەوەمان زانیوە كە لە ڕۆژانی كۆتایی هەڵبژاردندا هەندێك هێز دەیانەوێت سیناریۆی دووبارە وەك بانگەشە بەكار بهێنن و لە كەناڵەكانی خۆیانەوە وای نیشان بدەن كە هاودیدانی هاوپەیمانی پەیوەندیان پێوە دەكەن و دەچنە ڕیزەكانیان و پشتیوانی لیستەكانیان دەكەن.

 

ئێمە لێرەوە پێشوەخت ڕایدەگەیەنین ئەو جۆرە سیناریۆیانە وێڕای ئەوەی یاری كردنە بە شكۆی مرۆڤ ئەوا  سیناریۆی دووبارەن و وە شەرعییەتدانێكی پیشوەختە یە بەگزی وساختەكاری دژ بەئیرادەی دەنگدەرانی كوردستان ورایدەگەیەنین كە ئەو یارییە قێزەونانە هیچ كاریگەریەك لەسەر هاودیدان و رەوتی عەدالەخوازانەی هاوپەیمانی دروست ناكەن و جگە لە بانگەشەیەكی ناتەندروستی بێزراوی هەڵبژاردن هیچیتر نیە،

لێرەوە دڵنیایی دەدەین كە هاوپەیمانی وەك بزافێكی سیاسی مەدەنی فراوان بەردەوام دەبێت لەسەر هەموو ئەو ئامانجانەی لە پێناویاندا دروست بوە..

 

سەركەوێت ئیرادەی دیموكراسی ودادپەروەری

هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری

٢٣/٩/٢٠١٨

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved