هه‌سارۆكه‌ی "ئه‌بوفیس" له 2036 خۆی ده‌كێشێت به زه‌ویدا
هه‌سارۆكه‌ی "ئه‌بوفیس" له 2036 خۆی ده‌كێشێت به زه‌ویدا
ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا ئاشكرایانكرد كه‌كار له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانی ده‌كه‌ن بۆ بۆشایی ئاسمان به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ئاڕاسته‌ی هه‌سارۆكه‌ی "ئه‌بوفیس" كه فه‌له‌كناسان به‌دووری نازانن له‌دوای 26 ساڵی تر خۆی بكێشێت به‌زه‌ویدا.
كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فه‌له‌كناسیی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه دوای 20 ساڵی تر هه‌سارۆكه‌ی "ئه‌بوفیس" كه یه‌كێكه له هه‌سارۆكه مه‌ترسیداره‌كان له 29ی نیسانی 2029 به‌دووری 18.300 میل له‌گۆی زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه، واته ده‌چێته پشتێنه‌ی مانگه‌ده‌ستكرده‌كانی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه.
زانایان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاشه به‌رده گه‌وره‌یه‌ی بۆشایی ئاسمان كه تیره‌كه‌ی 300 مه‌تره كاتێك دێته به‌رگه‌هه‌وای گۆی زه‌وییه‌وه به‌بڕی 3 ماگ ده‌دره‌وشێته‌وه‌و زۆر به‌ئاسانی به‌چاو ده‌بینرێت له‌وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا.
ئه‌گه‌رێكیش هه‌یه كه به‌ڕێژه‌ی 1له 4500 خه‌مڵێنراوه، پێده‌چێت به‌نزیكبوونه‌وه‌ی له گۆی زه‌وی له‌ساڵی 2029 وابكات كه ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕێت و جارێكی تر له 13ی نیسانی 2036 دا بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌گه‌ری خۆكێشانی هه‌یه به زه‌ویدا و ئه‌مه‌ش به به‌دواداچوون و چاودێری به‌رده‌وامی رووداوه‌كان زانایان لێی دڵنیا ده‌بنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئه‌ناتولی بیرمینۆف سه‌رۆكی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی روسیا وتی: "داوا له‌ئاژانسه‌كانی بۆشایی ئاسمان له‌ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و چین ده‌كه‌م هاوكاری روسیا بكه‌ن له‌م ئه‌ركه‌دا و دوورخستنه‌وه‌ی زه‌وی له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌و گۆڕینی ئاراسته‌كه‌ی".
شایانی باسه له‌ساڵی 1908 هه‌سارۆكه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی تۆنگۆسكای سیبیریا خۆی كێشا به‌زه‌ویداو ته‌قیه‌وه، به‌و هۆیه‌وه 2000 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه سوتا كه پێنج ئه‌وه‌نده‌ی وڵاتی لوبنان ده‌كات، هاوكات نزیكه‌ی 80 ملیۆن دره‌خت سوتان و ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌عاتێك هه‌سارۆكه‌كه دوابكه‌وتایه به‌ر شاری مۆسكۆ ده‌كه‌وت و ملیۆنه‌ها كه‌س گیانیان له‌ده‌ستده‌دا.
|