| ||
|
||
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پشوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/25 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگارەکانی هەرێم و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوی كردەوە "لە رۆژی چوارشەممە 2020/2/26 ەوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ( حکومی و تایبەت) پشووی فەرمی دەست پێدەکات" .
ده‌قی راگه‌یێنراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری پێویست بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات.
• له رۆژی چوارشه‌ممه 2020/2/26 ه‌وه له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ( حكومی و تایبه‌ت) پشووی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كات .
• سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان : هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2020/2/25 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاره‌كانی هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر سه‌ردانی هه‌فته‌ی رابردووی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداری له كۆنفرانسی میونیخ و دیداری پاپای ڤاتیكان و به‌رپرسه باڵاكانی ئیتالیا . سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشوازییه‌كی شایسته و گرنگ له شاندی هه‌رێم كرا كه نیشانی‌دا هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی زۆر گرنگی هه‌یه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به چاوی رێزه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت و پێزانینی هه‌یه بۆ رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تووندڕۆیی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئایینی .
پاشان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدرال كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ ته‌نیا داموده‌زگا فه‌رمیی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له سه‌ر شێوازی به‌شداریی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هاوهه‌ڵوێستن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها گفتوگۆی ده‌رباره‌ی پلان و هه‌نگاو و رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد. وه‌زیری ته‌ندروستی دوكتۆر سامان به‌رزنجی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دوایین زانیاریی و پێشهاته‌كانی ڤایرۆسه‌كه و كێشه و پێشنیاره‌كانی چاره‌سه‌ریی پێشكه‌شكرد. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌لامه‌تی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌مباره‌یه‌وه بڕیاریدا :
• رۆژانه زانیاریی دروست و رێنمایی پێویست له رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه به رای گشتی بدرێت.
• له رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/2/26 له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و قوتابخانه وباخچه و په‌یمانگا حكومی و تایبه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی 2020/3/10 بكرێته پشوو ، سه‌باره‌ت به زانكۆ و په‌یمانگا حكومی و تایبه‌ته‌كانیش له رۆژی شه‌ممه 2020/2/29 تا 2020/3/10 پشووی فه‌رمی ده‌بێت. دواتریش له 11 تا 23 /3/ 2020 پشووی ساڵانه‌ی به‌هار ده‌بێت و له رۆژی 2020/3/24 پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێده‌كاته‌وه. هه‌ردوو وه‌زاره‌تیش سه‌رپشك ده‌كرێن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی رۆژانی پشوو له چوارچێوه‌ی ئه‌مساڵی خوێندندا.
• بڕیاردرا گه‌شتی ناپێویست له نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان ، یان ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق دێنه هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو سنووردار بكرێت و پشكنینی پێویستیش بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌شتیارانه بكرێت كه دێنه ناو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
• به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به قۆرخكردن و گرانكردنی شتومه‌ك له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نادرێت و رێوشوێنی یاسایی تووند به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر. چاوپۆشیش له پشكنینی پزیشكی ئه‌وانه‌ش ناكرێت كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
• حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی ده‌دات كه گشت پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان دابین ده‌كات وجموجۆڵی بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێت به ره‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
• ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راسپارد كه پێداویستی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابین بكات. پێشنیاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستیش په‌سه‌ند كران و هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه راسپێردران بۆ جێبه‌جێكردنیان.
• ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كات كه هاوكاری جێبه‌جێكردنی پلان و رێنماییه‌كانی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت بن و رێنماییه‌كانی خۆپارێزییش له‌به‌رچاوبگرن و جێبه‌جێی بكه‌ن.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||