عەشقێکی ئەزەل

 

    ئێستا دڵم گوێت لێناگرێ نە چاویشم بۆت ئەگەڕێ

 

 هەموو  دونیاش  باسم بکا  بڕیارێکە و پێم  ناگۆڕێ   

 

   زۆرم پێت ووت عەشقی تۆیە کە ژیانی من دروستدەکا

 

    بەڵام ئێستا خۆشەویستیت سنور دەکرێ لەناو دڵما

 

    بڕیارم دا وورد نەبمەوە لە ڕابردووم چیی  ڕوویداوە

 

    من ئەزانم  ڕووحێکی  شێت  دڵی منی وا کێڵاوە

 

   ئیتر نابمە پەنجەی دەستت چاوەکانتی پێکل بکەی

 

   خۆ عەشقی من ئەزەلی‌یە  بەڵام  دڵم  فریو ئەدەی

 

    گەر ڕەنگی  دونیا بگۆڕی من وەک پایز تۆ ئەبینم

 

   بەسەر خاکیشما  بێتە خوار فرمێسکت  بۆ ناوەرێنم

 

    زۆر جار وێنەی  خۆم ئەکێشم  لەناو دڵێکی شکاوە

 

   بڕوا ناکەم  ئەوا من بم کە  بڕیاریی  مەرگەم  داوە

 

 

 

Hama_khalid@hotmail.com

3 september 2011


Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved