| ||
|
||
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت: به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراو هەیە چه‌ند به‌رپرسێكی كورد ده‌ستیان له روداوه‌كانی كه‌ركوكدا هه‌بووه
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و راگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك رویدا پێش هه‌موو شت پرسێكی سیاسیه و پێوسته حكومه‌تی هه‌رێم لكۆڵینه‌وه بكات، پێویستیشه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناوخۆی خۆیدا قسه‌یه‌كی هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه ئنجا ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیژنه‌ی ڕێكخستنه‌وه خه‌ریكی به‌دواداچوونن له‌وباره‌یه‌وه. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی زیاتر نیگه‌ران كرد ئه‌وه‌یه كه دوای ١٠٠ ساڵ ئه‌زمونی حكومڕانی عیراق بیانه‌وێت له ڕێگای ئه‌م جۆره درزخستنه ناوماڵ و لایه‌نه كوردییه‌كانه‌وه، به ئامانجی خۆیان بگه‌ن. له‌سه‌ر روداوه‌كانی كه‌ركوك له‌١٦ی مانگی ڕابردوو به‌ڵگه‌ی ته‌واو و سه‌لمێنراو هه‌یه كه كه‌سانێكی پێبدرێته دادگا به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخ و بوونی فشاره‌وه ئێمه توانیومانه له‌حاڵه‌تی به‌رگریدابین ئه‌گه‌رنا له ئه‌جێنداماندا هه‌یه كه هه‌م لێكۆڵینه‌وه بكرێت وه هه‌م ڕێوشوێنی یاسایی و ئوسوڵی دژ به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگرینه به‌ر.
له ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧، سوپای عیراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رپرسه كورده‌كان له‌و شاره كشانه‌وه و شاره‌كه به‌ته‌واوی كه‌وته ده‌ست سوپا و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||