| ||
|
||
ھێزی پێشمەرگە ئاگاداری جموجۆڵی ھێزە عێراقییەکانه و لە ئامادەباشیدایە
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای گفتوگۆی كراوه‌یه، هاوكات ھێزی پێشمەرگە ئاگاداری جموجۆڵی ھێزە عێراقییەکانیشە و لە ئامادەباشیی تەواودایە بۆ بەرپەچدانەوەی ھەر ھێرشێک. لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق كراون، بەڵام دواجار نەگەیشتوونەته ئەوەی ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان ھەردوولادا بکرێت. دوێنێ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی به‌یانێكی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌رسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و به دوور له ڕاستی وه‌سفی كرد. عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری ھەموو جموجۆڵێکی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکانین و، ھێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودایە، بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکی بکرێتە سەر خاکی کوردستان.'' گوتیشی، ''حکوومەتی عێراق دەیەوێت بەھێز ھەوڵی سڕینەوەی کورد لە ھەرێمی کوردستان بدات، چونکە ھەندێک پێشنیازی نادەستووری دەکات بۆ ئەوەی رێککەوتن نەکرێت، بەڵام حکوومەتی ھەرێم داوای ئاشتی دەکات و ھێزی پێشمەرگەش ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.'' هه‌ر له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، كه ''هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شوێنه‌كانی خۆیان ماون و بۆ به‌رگریكردن له ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌ستووری و شه‌رعییه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان، درێغی ناكه‌ن. جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، گفتوگۆی سیاسیی بونیاتنه‌ره نه‌ك زمانی درۆ و هه‌ڕه‌شه و به‌ڵێنه به‌تاڵه‌كان.'' (هه‌ڵگورد حیکمەت) جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ''حکوومەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئەوەدان کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ و رێککەوتنی سیاسییه‌وه چارە بکرێن، ھەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین شەڕ دروست بێت و خوێن بڕژێت، دەرگای گفتوگۆ کراوەیە و دایناخەین.''
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||