| ||
|
||
حاجی كاروان: ئامانجی ئێران پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و له ناوبردنی مه‌زهه‌بی سوننییه
كه‌نعان نه‌جمه‌دین ئه‌حمه‌د ناسراو به حاجی كاروان په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند : ئه‌وه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات پیلانگێڕی هه‌رێمییه. ئه‌وه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان كردووه ته‌نها سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی نه‌بوو، به‌ڵكو سوپای پاسدارانی ئێرانیشیان له‌گه‌ڵدابووه و قاسم سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كردووه، ئامانج لێی پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و له ناوبردنی مه‌زهه‌بی سوننه‌یه له عیراق و دیمۆگرافی ته‌واوی ناوچه‌كه بگۆڕن و له ئێستاشدا ده‌ستیان كردووه به گۆڕینی دیمۆگرافی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌بری ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كورد، توركمان و سوننه له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه، هاووڵاتییانی شیعه‌یان هێناوه‌ته بۆ ناوچه‌كه. ئامرلی شارێكی توركماننشینه، له‌گه‌ڵ سلێمان به‌گ كردوویانه به‌یه‌ك شار و هاووڵاتییانی شیعه مه‌زهه‌بییان لێ نیشته‌جێكردووه، هه‌وڵێكی زۆریش ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان بۆ سه‌قامگیر بكرێن، هه‌ڕه‌شه‌ش له سوننه‌كان ده‌كه‌ن نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كه داگرت، زۆر پێشێلكاری ئه‌نجامدرا. ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ست لێژنه‌ی مادده‌ی ١٤٠ له په‌رله‌مانی كوردستان كه‌وتوون بریتین له ئاواره‌بوونی ١٠٠ بۆ ١٢٠ هه‌زار كه‌س له كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، كوژرانی زیاتر له ٢٠ كه‌س و زیاتر له ٢٥كه‌س بێسه‌رشوێنكراون و زیاتر له ٢٥٠ خانوو ته‌قێندراوه‌ته‌وه و زیاتر له ٥٠٠ خانوو تاڵانكراون له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی".
له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی سنووره‌كه زیانێكی گه‌وره‌ی ماددییان به‌ركه‌وتوو و سه‌دان ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كه بۆ كاری رۆژانه به‌كارده‌هێندرا حه‌شدی شه‌عبی بردوونی.
له رووی ده‌ره‌وه ئێمه ئه‌و پێشێلكاری و تاوانانه به دیكۆمێنت ده‌كه‌ین كه له كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌رامبه‌ر هاووڵاتییان ئه‌نجام دراون، دواتر ته‌واوی به‌ڵگه‌كان ده‌گه‌یه‌نینه دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان و كۆنسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان، هه‌روه‌ها له رووی نێوخۆییشه‌وه ده‌بێت دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند بكه‌ین و هه‌موو فشارێكمان به‌كارده‌هێنین تاوه‌كو حكومه‌تی عیراق بێته ژێر باری رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان ئه‌و خه‌ڵكه زه‌ره‌رمه‌نده، سوودمه‌ند بێت. ئێمه داوای لێژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن ده‌كه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، لیژنه‌یه‌ك له هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی پێكبهێت پێكه‌وه هه‌موو تاوانه‌كان به دیكیۆمێنت بكه‌ین.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||