هەپەگە: هێرش بۆ سەر هێزە ئێرانییەکان لەلایەن سوپای تورکەوە بووە

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕی خۆی، سەبارەت بەو هێرشەی ڕۆژی ٤ی مانگ کرایە سەر تیمێکی سەربازە ئێرانییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی  هەپەگە:

 

 ڕاگەیاندنەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ڕۆژی ٤ی مانگ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، دژی تێمێکی حەوت کەسی ئێرانی، کە پێکهاتبوو لە چوار سەرباز و سێ سیڤیل هێرشێک ئەنجامدراوەو لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێکی ئێرانی کوژرا، سەربازێک و دوو ئەندازیاریش برینداربوون.

 

ئەو هەواڵانەی لەلایەن ئاکەپەوە بڵاوکراونەوە باس لەوە دەکەن ئەو هێرشە 'لەلایەن هێزەکانی پەکەکەوە ئەنجادراوە'، پاش ئەو ڕووداوە ئێمە دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە لەو باریەوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان ڕوونی دەکەنەوە، کە هەر ئەو ڕۆژە گەریلاکانمان لەو ناوچەیەدا دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدابوو، سوپای تورک بۆ وەڵامدانەوەی ئەو چالاکییە هێرشی کردووەتە سەر هێزە ئێرانییەکان، ئەو هەواڵانەی دەڵێن هێرشەکە لەلایەن پەکەکەوە ڕێکخراوە دوورن لە ڕاستی.

 

لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژی ٥ی مانگ بڵاومان کردووەتە ڕامانگەیاندووە، کە ڕۆژی ٤ی مانگ کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە دەوروبەری بازیدی سەربە ئاگری گەریلاکانمان دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، گورزیان لە زرێپۆشێکی سوپای تورکدا، لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاشکرامان کردبوو کە لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانماندا حەوت سەربازی تورک کوژراون، لێکۆڵینەوەکانمان دەریدەخەن، کە سوپای تورک هەستاوە بە وەڵامدانەوەی چالاکی گەریلاکانمان و کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی هەر ئەو ڕۆژە دژی تیمێکی حەوت کەسی ئێرانی لە سەر سنوورەکانی نێوان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشێکیان ئەنجام داوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێکی ئێرانی کوژراوە، دوو ئەندازیار و سەربازێکی دیکەش برینداربوون.

 

ڕۆژی پاش هێرشەکە حکومەتی تورک بۆ ئەوەی هێرشی سەربازەکانی بشارێتەوە ڕایگەیاند، کە دەستڕێژی گولـلە لە سەربازە ئێڕانییەکان کراوە و بەم شێووەیە هەوڵیدا هێرشەکە بخاتە ئەستۆی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بۆ ئەوەش بریندارە ئێرانییەکانیان بردە نەخۆشخانەکانی خۆیان و پاش چارەسەرکردنیان بە ترس و نیگەرانییەوە هەوڵیاندا وا بنوێنن کە پەیوەندییان بەو هێرشەوە نییە.

 

لە ڕووی ئەو رووداوەوە جارێکی دیکە سەلمێندرا، کە ڕایگشتی نابێت باوەڕ بە میدیای تورک بکات، پێویستە هەمووان بزانن، کە لە کوردستاندا شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت و زانیارییە ڕاستەکانی ئەو شەڕە تەنیا لە ڕێگای تەڤگەرەکەمانەوە بڵاودەکرێنەوە.

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved