هەپەگە ناسنامەی ١٣ شەهیدی ڕاگەیاند

 

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠/١١/٢٠١٧،ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد، کە لە هەرێمی بەستای شەرناخ، لە ئەنجامی هێرش و ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، دەلال ئامەد، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی یەژاستار و ١٢ گەریلای دیکە شەهیدبوون.

 

دەقی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بۆ قڕکردنی کوردان، هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت لە دژی گەلی کورد بەکاردەهێنێت و شەرێكی سەرتاسەری دەستپێکردوە، لەبەر ئەو هێرشانە شەڕ دژوارتر بووە و گەریلا بەرۆحی بەرخودان و قارمانانەوە، گورزی کوشندەیان لە دوژمن داوە.

 یەکێک لە بەرخۆدانەکانی گەریلا هەرێمی بەستا-ی بۆتانە، کە ڕۆژی ٣ ئەم مانگە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاسمان و زەوییەوە دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان کرد و سەدان ئەندامی کۆنترا لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەشداربوون، شەڕی سەختی لێکەوتەوە و هێزەکانی ئۆپراسیۆنکار ژمارەیەکی زۆر کوژراویان لێکەوتەوە و لەو شەڕانەشدا پۆلێک گەریلا تا دوا هەناسە شەڕیان کرد.

 

لەو شەڕانەشدا فەرماندە دەلال ئامەد شەهیدبوو، ڕێهەڤاڵ دەلال ئامەد، لە ساڵی ١٩٧٥ ئامەد لە دایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٢ لە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە، لە هەموو بوارەکانی تێكۆشاندا خاوەن ڕەنج و هەوڵدانێکی بێ وچان بوو، ڕێهەڤاڵ دەلال لە ئەندامی کۆنسەی فەرمانداری هەپەگە و فەرماندەیی یەژاستار-دا ئەرکەکانی بەرێوەدەبرد و ژیانی تێكۆشانی ئەو، هەردەم ڕێنیشاندارەی ئێمەیە و هەتا سەرخستنی ئاواتەکانی دەلال ئامەد و ئەو ١٢ هەڤاڵەمان، کە لەو بۆردوومان و شەڕانەدا گیانیان بەخت کردووە تێدەکۆشین.

 

هەپەگە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمجۆرە ئاشکراکردووە:

 

ناسناو: دەلال ئامەد

ناو: هولیا ئەرۆغلوو

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: وەتفا – موستەفا

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: ئازێ مالازگیرت

ناو: ئاسلی ئۆزکایا

شوێنی لەدایکبوون: ئیزمیر

ناوی دایک و باوک: فاتمە، بەهرەم

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: عەگید ئۆزگور ڕۆنی

ناو: سەرجان باران                 

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: ئیلکای – سەیفی

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: دیجلە ئەردەم

ناو: زۆڵەیخا کاراتای

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: نازیمە - مستەفا

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: فورات توڵهەڵدان

ناو: محەمەد شیرین ئیشلاک

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

ناوی دایک و باوک: سوڵتان – محەمەد

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: هۆزان مزگین

ناو: سەحەد ئۆزجان

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: ئایهان - ئیحسان

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: ڕۆناهی ئامەد

ناو: فەرفوورە ئوچاکان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: حەوا - عەبدوڵا

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: ڤیان ڕوکەن

ناو: جەیلان گونگەن

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

ناوی دایک و باوک: حوسنا - یوسف

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: ڤیان مەزڵوم

ناو: گولێ جوومۆ

شوێنی لەدایکبوون: حەلەب

ناوی دایک و باوک: نازلی - محەمەد

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: زۆزان هەرەکۆل

ناو: ئەڤین چەتین کایا

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: خاتون - شکور

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: زۆزان جودی

ناو: زۆزان دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

ناوی دایک و باوک: ئایشەن – محەمەد شەریف

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: دکتۆر شۆڕش

ناو: ـــ

شوێنی لەدایکبوون: ــــ

ناوی دایک و باوک: ـــ

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

***

ناسناو: فەرهاد مەخموری

ناو: ـــ

شوێنی لەدایکبوون: ــــ

ناوی دایک و باوک: ـــ

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧/ شرناخ

 

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved