گەریلا داستانی نەبەردی تۆمار دەکەن

 

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک لە بەستای سەر بە شرناخ و ناوچەکانی دەوروبەری مێردین لە باکوری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 دەوی راگەیەندراوەکە:

ڕۆژی ٣ی مانگ کاتژمێر ٠٢:٠٠ بۆ ٠٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆ سوپای تورک مەرگوماری بەستای سەربە شرناخ و لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ بۆ ٠٦:٠٠ی ئێوارە ناوچەی زیارەتی بەستای بۆردومانکرد، سوپای تورک نیوەشەوی ئەو ڕۆژە جارێکی دیکە ئەو ناوچانەی بۆردومان کرد.

 ڕۆژی ٤ی مانگ بە هەلیکۆپتەری لە جۆری کوبرا ئەو ناوچانەیان بۆردومان کردەوە و پاشان بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازەکانیان لەو ناوچانەدا دابەزاند، ڕۆژی ٥ی مانگ لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ی بەیانی ناوچەی مەرگوماری سەربە مێردین-یان بۆردومان کرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە هەتاکو ڕۆژی ١٠ی مانگ بەردەوام بوو، لەو ڕۆژەدا هێزەکانی سوپای تورک لە ناوچەکە کشانەوە.

 ئۆپەراسیۆنی سوپای دوژمن لە ناوچەکانی تەپە تەنوور، سرتا توژمیا، سەرتێ نەولا گۆڤا، مەرگومار، تەپە فرن، گردی هەسەل، سرتێ گەرماڤ، قونتارێ پیرۆ، سەرێ دارستانا قونتارا هەرەکۆل و شەهید یانا بەردەوامە.

 ڕۆژی ١١ی مانگ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە دەوروبەری نسێبینی سەربە مێردین لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورکەوە بۆردومان کرا، ١٢ی مانگ کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی هەلیکۆپتەرەکانی کوبرای سوپای تورک ئەو ناوچانەیان بۆردومان کرد، پاشان هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی سەربازیان لەو ناوچانەدا دابەزاند، ڕۆژی ١٣ی مانگ هێزەکانی سوپای تورک لەو شوێنانەی بۆردومان کرابوون کشانەوە.

 

دوێنێ کاتژمێر ٠٨:٠٠ی سەرلەبەیانی لە چەلێی سەربە جولەمێرگ لە گردەکانی کۆردینە و شەهید بۆتان چالاکییەک دژی سەربازەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی کەمەرشکێن لە پێگەکانی سوپای تورک درا، بەڵام نەزانرا کە چەند سەربازی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کوژران و برینداربوون.

 ڕۆژی ١٣ی مانگ کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ هێزە ئاسمانییەکانی سوپای تورک دۆڵی ڕەشی سەربە خاکورکی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا هاوڵاتییەکی کورد بەناوی ئیمداد عوسمان دەروێش لە گوندی بەرمیزە گیانی لە دەستدا.

 

ناوەندی هەواڵەکان

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved