هەپەگە: دوو هێلیکۆتپەرمان پێکا و ٢٢ سەرباز کوژران

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بەرخۆدانەکانیان لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەفتانین بڵاوکردەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە:

 

کە بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەفتانین بەردەوامە و هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی هەفتانیندا چالاکییان لەدژی سوپای تورک ئەنجامداوە.

 

لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی ئەم مانگەدا هێزەکانیان لە گردی شەهید ئادار چالاکییان لەدژی یەکەیەکی دوژمن ئەنجامداوە، لەو چالاکییانەدا تەقەمەنیی و چەکی سووک بەکارهاتووە و لە ئەنجامدا ١١ سەربازی تورک کوژراون.

 

، لە ١٩ی حوزەیراندا هێزەکانیان لە گردی شەهید هەمزە یەکەیەکی سوپای تورکیان لە نزیکەوە کردووەتە ئامانج، کە هەوڵیان داوە بەرەو گردی گەسرۆک بچن، لە ئەنجامدای ئەو چالاکییەشدا ١١ سەرباز کوژراون.

 

کە لەو چالاکییەیاندا گەریلایەکیان بەناوی ئامارا شەهیدبووە، کە هەتا دوایین فیشەک بەرخۆدانی کردووە.

 

لەدوای ئەو چالاکییە هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک ناوچەکەیان بۆردوومان کردووە، بەڵام لەلایەن گەریلاکانەوە گورزیان لێدراوە و ناچاربوون لەناوچەکە دووربکەونەوە.

 

، کە هەر دوێنێ ١٩ی حوزەیران، گەریلاکانیان ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیان لە گردی شەهید بێریڤان گەمارۆداوە و چالاکییان لەدژیان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک ڕوون نەبووەتەوە.

 

کە درەنگانێکی شەوی ڕابردووش فڕۆکەی جەنگیی و هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورک بۆردوومانی ناوچەی خانتورێ-یان کردووە، گەریلاکانیان گورزیان لە هێلیکۆپتەرەکان وەشاندووە، هاوکات هەلیکۆپتەرێکی دیکەش پێکراوە، کە هەوڵی داوە ئەو ناوچەیە بۆردوومان بکات، هێزە داگیرکەرەکانیش ناچاربوون لە ناوچەکە بکشێنەوە.

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا-دا، هێزەکانمان ڕۆژی ١٨ی حوزەیران زرێپۆشێکی سوپای تورکیان تەقاندەوە، کە لە گردی شەهید باگەرەوە بەرەو گردی گردی شەهید ڕێبەر دەچوو، لە ئەنجامدا هەر پێنج سەربازەکەی ناو زرێپۆشەکە کوژران.

 

ڕۆژنیوز

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved