گۆڕان و یەکێتی: ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

 

  

 

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە دابینكردنی بژێوی خەڵك و موچە،

 ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەكانییەتی و پێویستە هەموو هەوڵەكان لەم پێناوەدا بخرێتە گەڕ.

 

 

دەقی راگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی گۆران و یەکێتی نیشتیمانی:

 

ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی

 

ئەمڕۆ سێ شەمە ٥-٥-٢٠٢٠ وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.

 

لە كۆبوونەوەیەكی ئاساییدا، هەردوولا جەختیانكردەوە لە:

 

 - دابینكردنی بژێوی خەڵك و موچە، ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەكانییەتی و پێویستە هەموو هەوڵەكان لەم پێناوەدا بخرێتە گەڕ.

 

- هەنگاوە كردارییەكانی پەرەپێدانی زۆرتری پەیوەندییەكانمان و پتەوكردنی متمانە بگرینەبەر.

 

- پشتیوانی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانین بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی و گرتنەبەری ڕێكارە یاساییە پێویستەكان، وەك لە ڕێككەوتنی نێوان هێزە بەشدارەكانی حكومەت و كارنامەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە.

 

 

                              بزوتنەوەی گۆڕان                               یەكێتی نیشتمانی كوردستان

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved