| ||
|
||
پەیامێک لە بزوتنەوەى گۆڕان-ەوە
دەقى بەیاننامەکە:
هاونیشتمانیان و هێز و لايه‌نه سياسیه‌كان... له مێژوى گه‌لاندا، هه‌ندێك كه‌س به نه‌مریى ماونه‌ته‌وه کە خۆنەویستانە تەمەنی خۆیان بۆ خزمەتی گەل و مرۆڤایەتی تەرخان کردوە. ئاپۆراى خۆرسك و، وتاف و شيوه‌ن و گريانى به كوڵى هاوڵاتيان، بۆ كۆچى دوايى كاك نه‌وشيروان، نيشانه‌ى پێزانين و گه‌واهيده‌رى زياتر له نيوسه‌ده له ره‌نج و خه‌باتى ئه‌و مرۆڤه‌يه، بۆ خزمه‌تكردن به گه‌ل و نيشتيمانه‌كه‌ى. خزمه‌ت وه‌ك پێشمه‌رگه‌يه‌كى ئازا‌و خۆنه‌ويست، وەک سەرکردە و رابەرێکی هەڵکەوتوی خۆڕسک، وه‌ك سياسيه‌كى پڕ له ئه‌خلاق و هه‌ڵوێست، وه‌ك مێژونوسێكى راستگۆ و رۆژنامه‌نوسێكى قه‌ڵه‌م تيژ، وه‌ك ئه‌ديب و كۆمه‌ڵناسێكى ورد‌و به سه‌ليقه، دواجار وه‌ك مرۆڤێكى خاكى و گونجاو له گه‌ڵ بچوك و گه‌و‌ره‌دا. نيشتيمانپه‌روه‌رى، پێكه‌وه ژيان، دادى كۆمه‌ڵايه‌تى و خۆشگوزه‌رانى، روبه‌روبونه‌وه‌ى زوڵم و زۆردارى، ئاشتى و ئارامى، نوێخوازى، ئاوەدانكردنه‌وه، ده‌وڵه‌تى ديموكراسى و ياسا، ئامانج و بنه‌ماى كار و خه‌باتى كاك نه‌وشيروان بوه. به داخه‌وه له كاتێكدا پرسه بۆ كۆچى ناوه‌ختى ئه‌و ده‌گێڕين، چ له سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، چ له‌گه‌ڵ به‌غدا و له ئاستى ناوچه‌كه‌شدا، له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌يران روبه‌ڕوين. له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا ئێمه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێمانوايه؛ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوخۆ، له سه‌ر بنه‌ماى هاوسه‌نگى و رێزگرتن له ئيراده‌ى هاوڵاتيان و سه‌روه‌رى ياسا و دامه‌زراوه‌كان، رێگايه‌كى دروست و پاڵنه‌رێكى به‌هێزه بۆ به‌ديهێنانى ته‌واوى خواسته‌كانمان. لەسه‌ر ئه‌م بنه‌مايه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئامادەی چارەسه‌رکردنى هەمو كێشه‌كان و هه‌ماهه‌نگى ته‌واوه. هاونيشتيمانيان.. كاك نه‌وشيروان راسته رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بو، به‌ڵام به كۆچى دوايى ئه‌و، زيانێكى گه‌و‌ره به‌ر هه‌مومان كه‌وت. چونکە كه‌سايه‌تيەکى نيشتيمانى بو، به درێژایى مێژوى خه‌باتى، بۆ چاكه‌ى گشتى هەوڵیدا، خاوەندارێتی کاک نەوشیروان بۆ هەمو هاوڵاتیان و کوردستانیان دەگەڕێتەوەو، ئەرکی بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازانە ئەم تایبەتمەندیەی سەرکردەکەیان لەبەرچاو بگرن و بیپارێزن و بە گەورەیی بیهێڵنەوە. هیوادارین بە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چەسپاندنی ئەو بەها باڵایانەی کاک نەوشیروان لە ژیانیدا بۆی تێکۆشا، رۆحی ئاسودە بکەین. لێره‌وه به پێويستى ده‌زانين به گه‌رمى سوپاسى ته‌واوى هاوڵاتيانى كوردستان چ له ناوخۆ چ له ده‌ره‌وه بكه‌ين، سوپاسى هێزه ئه‌منيه‌كان و دامودەزگاکانی تر بكه‌ين، سوپاسى نوێنه‌رى لايه‌نه سياسه‌كانى هه‌رێم و پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان و عێراق و وڵاتان بكه‌ين، سوپاسى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن بكه‌ين، سوپاسى هه‌ر كه‌س و لايه‌نيك بكه‌ين كه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بەهەر جۆرێك بۆى كرابێت به‌شدارى پرسه‌ى كاك نه‌وشيروانى كردوه. لێره‌وه پێيان ده‌ڵێین؛ به‌شدارى ئێوه له كورتترين پێناسه‌دا شه‌هاده‌تى مرۆڤدۆستی كاك نه‌وشيروان-ه، به‌م به‌شداريه‌تان بەشێک لە خەمەکانی ئێمەتان رەواندەوە. هاوکات بەهۆی ئەو کۆستە گەورەیە و دڵگەرمی و خەمی قوڵی هاوڵاتیانەوە، لێرەو لەوێ ئەگەر هەر کەموکورتییەک بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک رویدابێت داوای لێبوردن دەکەین. گۆڕانخوازان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌ر به‌و جۆره‌ى كاك نه‌وشيروان نه‌خشه‌ى بۆ كێشابو، ئه‌مانه‌تى په‌يام و ئامانجه‌كانى گۆڕان وه‌ك گلێنه‌ى چاومان ده‌پارێزين و، بزوتنه‌وه‌كه‌مان وه‌ك خۆى ده‌مێنيته‌وه و رۆژ لە دوای رۆژ گەشەی پێ دەدەین و، له پێناو چه‌سپاندنى به‌رنامه‌ى سياسى و ئامانجه‌كانمان درێژه به خه‌باتى سياسى و مه‌ده‌نى خۆمان ده‌ده‌ين. بێگومان ئاسۆى سه‌ر‌كه‌وتن رونه. له كۆتايیدا له خودا ده‌خوازين رۆحی كاك نه‌وشيروان به به‌هشت شاد بكات و، سەبوری هه‌مو لايه‌كمان بدات.
بزوتنه‌وه‌ى گۆران ٢١/٥/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||