فراکسیۆنی گۆڕان ئیدانە بۆردومانەکانی تورکیا دەکات

 

 

فرفاکسیۆنی گۆڕان بەتوندی ئیدانەی شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی ناوچەی قەسرێ دەکات لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە

 

دەقی بەیاننامەکە:

 

بەیاننامەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە پەلامارە دڕندانەكەی دەوڵەتی توركیا و شەھید كردنی ھاونیشتمانیان

دەوڵەتی تورکیا جارێکی تر بە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستانەوە پەلاماری دڕندانەی کردەوە سەر هاونیشتمانیانی سڤیل و لە قەسرێ و دەوروبەری چوار ھاونیشتمانی شەھید كرد.

ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی ئەم کۆمەڵکوژییە دەکەین و شەرمەزاری دەکەین.

داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی یەکێتی ئەورپا دەکەین رێگریی بکەن لە شاڵاوی مرۆڤکوژانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی ئێمە، گەلی کوردستان.

پێویستە حکومەتی بەغداد دەستبەجێ لەبارەی سنوربەزاندنی ئاسمانی و زەمینی عیراقەوە و بەرپرسیارێتی دەستورییانەی خۆی لەئاستی نێونەتەوەییدا جێبەجێبکات.

 

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

٢٢/٣/٢٠١٨

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved