| ||
|
||
ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیان ڕاگهیهندراوێك بڵاودهكهنهوه
بۆ پشتیوانى خۆپیشاندهكهى دهۆك ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیان ڕاگهیهندراوێك بڵاودهكهنهوه
ئهمڕۆ یهك شهممه ١٧ ئایاری ٢٠٢٠ ئەنجومەنی مامۆستایانی گەرمیان ڕاگەیەندراویکیان بڵاو کردەوە : ئێمە وەکو مامۆستایان، دڵنیایی دەدەینە هەموو لایەک و بە دەسەڵاتدارانی ڕادەگەیەنین: بەهیچ شێوەیەک بە مووچەیەک ڕازی نابین و سارد نابینەوە، لە ئێستادا سەرباری جەختکردنەوە لە داوا ڕەواکانی پێشوومان؛ سورین لەسەر بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکانو ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی گەورە، لەبەرامبەر:
١-ئازادکردنی هاوپیشەکانمان لە بادینان و ڕاگرتنی ئەو بێحورمەتیەی بەرامبەریان دەکرێت. ٢- پێنەدانی مووچەو یاریکردن بە کات و شعووری مووچەخۆران. ٣- برسیکردنی موچەخۆری حەقیقی؛ لە پێناو بندیوار و دەست و پێوەندەکانیان.
هەروەها داوا لە هەموو مووچەخۆرانیش دەکەین، پاڵپشت و هاوکارمان بن، بۆ ڕیشەکێشکردنی ئەم گاڵتەجاڕییەی بە فەرمانبەران و مامۆستایان و کۆی خەڵکی کوردستان دەکرێت؛ لە لایەن دەستەوتاقمێکەوە، کە خۆیان فیرعەونئاسا دەژین و ژیانی خەڵکیشیان خستۆتە ئەوپەڕی نەهامەتیی و ئازار
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||