هۆنراوە

گوڵم زۆر جار بڕیار ئەدەم

ڕێگام خەمە سەر ڕێگاکەت

هەنگاوەکان لەدوام نایەن

بە هۆی لاوازی نیگاکەت

خۆزگە ئەکرا تەنها شەوێ

ئەبووم بە چرای ژوورەکەت

من لێرەوە بۆت ئەسوتیم

وەک ئاگردانی ماڵەکەت

تۆ ڕۆژێکی پڕ لە ڕەنگ و

نەسیمی گشت ئێوارانیت

ئەڵێی کچە قژ زەردەکەی

نێو شیعرەکانی (گۆران)یت

تۆ لە فێرگەی نازداراندا

مامۆستای جوانی جوانانیت

دەپێم بڵێ لە ئاستی من

بۆ هێندە نا میهرەبانیت.

 

گەشبیر ئەحمەد

gashbir@hotmail.com

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved