فشاری خوێن
كه‌م كه‌س هه‌یه ناوی فشار خوێنی نه بیستبێ . زۆر جار لێره‌و له‌وێ ده بیستین كه‌سیك ده‌ڵیت
فشاری خۆێنم له سه‌ره وه یه و سه رم دێشێ و جاروباره خوێنی لوتم به رده بێ یان گویم ده‌زرینگێته‌وه و به‌ر چاوم لێڵ ده بێت .
ئایا فشاری خوین چییه‌و؟
چ نه‌خشێک له سه ر له ش ساغی مرۆڤ داده نی؟
ئایا هۆیه‌کانی به‌رز بوونه‌وه‌ی فشاری خوێن کامانه‌ن و مروڤ بۆ پاراستنی له ش ساغی خۆی ده‌بێ چی بکات؟
فشاری خوێن
پاش هه‌ر لێدانێكی دڵ , خوێن له لای چه‌پی دڵه‌وه ده‌ڕژێته ناو شا ده‌ماری
" ئائۆرت" و له وێشه‌وه ده‌چێته ناو ده‌ماره‌کانی تره‌وه . تێپه‌ڕینی خوێن به ناو ده‌ماره‌کاندا شه‌پۆلێک پێکدێنێ ، بۆ وێنه له ده ستدا وه‌کو کوته (Puls) هه‌ستی پێده‌كرێت. فشاری خوێن پاش کوته‌ی دڵ و ڕژانی بۆ ناو ده‌ماره‌کان له و په‌ڕی خۆیدایه, که‌له پزیشکیدا پێی ده ووترێ : فشاری " سیستۆلی"
گه رانه‌وه‌ی خوێن بۆ ناو دڵ , که‌مترین فشاری هه‌یه که‌پێی ده ووترێ فشاری" دیاستۆلی" .
فشاری خۆێنی مروڤ له 24 كاتژمێری شه‌و ڕۆژدا تووشی گۆڕان ده‌بێ، که ئه‌ویش له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ جموجوڵێ فیزیکی له‌ش و هه‌لو مه‌رجی ڕۆحی و ئێش و ده نگ و هاوار و گه‌رمی و ساردی و باری تایبه‌تی سروشت و خواردنه‌وه‌ی قاوه و جگه‌ره‌کێشان و به‌کار هێنانی ده‌رمان، له کاته‌کانی شه‌و و ڕۆژ دا هه‌یه . ئه‌گه‌ر فشار خوێنی مرۆڤ له 140 له سه‌ر 90 (واته 140 سیستۆلی و 90 دیاستۆلی ) تێپه‌ڕێ، به‌م حاڵه‌ته ده‌وترێ " هیپرتانسیۆن "واته ئه‌و مرۆڤه فشاری خوینێ له سه‌ره‌وه‌یه.
چه‌شنه‌کانی فشاری خوێن
فشاری خوێن به پیی هۆیه‌کانی پێکهاتنی به فشاری خوێنی سه‌ره‌کی (
له سه‌دا90 هۆکه‌ی نازانرێ) به‌لاَم فشاری خوێن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کانی تره‌وه وه‌کو نه‌خۆشیه‌کانی: گورچیله‌کان و ده‌ماری ئائۆرت و ده‌ماری سه‌ر گورچیله و هه‌روه‌ها به‌کارهینانی حه‌بی نه‌زۆكی لایه‌ن ژنانه‌وه. دابه‌شده‌كرێت هه‌روه‌ها فشاری خۆێنی سه‌ره‌کی به‌تایبه‌تی له نیوان ڕه‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریکادا ده‌بینده‌رێ به‌رێژه‌ی (له سه دا 30).
فاکته‌ره‌کانی رێژه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن
ئه و فاکته‌رانه ی پێونده‌یان به‌دروستبونی فشاری خوێنه‌وه هه‌یه
له‌وانه
نیشانه‌کانی فشاری خوێن و زیانه‌کانی
له زۆربه‌ی نه‌خوشه‌کاندا له سه‌ره تادا نیشانه‌یه‌کی تایبه‌تی نابیندرێ, به‌لام پاش سه‌خت بوون و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌که, سه‌ر ئیشه په‌یدا ده‌بێ , خوێنی لوت به‌رده‌بێ, به‌ر چاو لێڵ و تاریک ده‌بێ . فشاری خوێن یه‌کێکه له گرینکترین هۆیه‌کانی توشبوون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ده‌مار و هه‌روه‌ها (جه‌ڵته) ی مێشک و له کار که‌وتنی گورچیله‌و(
زیان به چاو گه یشتن ) و نه‌خۆشی ده‌ماره‌کانی په‌راوێزی له‌ش (
ئه وانه‌ی له دڵه‌وه دوورن ). نه خۆشیه‌کانی دڵ و ده‌ماریش پێوه ندیان به چوونه سه رێی فشاری خوێنه‌وه هه‌یه
چاره‌سه‌ركردنی فشاری خوێن به بێ به کارهینانی ده‌رمان
گۆرینی شیوه‌ی ژیانی نه‌خۆش نه‌خشێکی گه‌وره له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه خۆشیه دا ده‌بینێت و ده‌توانێ ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی دوچار بوونی دڵ و ده‌مار هه‌بێ . بۆ وێنه وه‌لانانی جگه‌ره کیشان ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ریژه‌ی دوچاربوون به نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌کان و ئه ندامه‌کانی دیكه‌ی له‌ش وه‌کو مێشک و چاو و گورچیله, که‌م بکاته‌وه .
که‌م کردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش له و که‌سانه‌دا که‌قورسایی له شیان له سه‌دا 10
زیاتره له قورسایی ئاساییان ، ده توانی ببێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی
ده‌رمانی كیمیایی و که‌م بوونه‌وه و ئاسایی بوونی (چه وری
) خوێن .
ژنانی سك‌پڕ ده‌بێ خۆیان له که‌م کردنه‌وه‌ی قورسایی له‌ش بپارێزن . که‌م
کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهۆل (تا نزیکی 31 گرام له
ڕۆژیكدا ) نه خشێکی گرینک له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی به‌رزی فشاری خوێن
داده‌نێت."ئێپانول" (واته به‌رهه‌می ئه‌لکهول له له‌شدا
) ده‌بێته هۆی ته‌نکبوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌کان و له ئه‌نجامدا چوونه سه‌ری پتری
فشاری خوێن
وه‌رزشی بێپسانه‌وه به‌هۆی هینانه خواری قورسایی له‌ش و چوونه سه‌رێی سودێوم له له‌شدا ، نه‌خشێکی به‌رچاوی له هێنانه خواری فشاری خوێندا هه‌یه . ئه‌م
وه‌رزشانه هیچ نه‌بێ ده بێت له هه‌فته‌یه‌کدا سێ جار و هه‌ر جاره‌ش بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر بکرێن . ئه‌و که‌سانه‌ی که‌دوچاری نه خۆشی فشاری خوێن و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا نه‌خۆشی که‌م گه یشتنی خوێن به دڵیان هه‌یه، یان ته‌مه‌نیان له چل ساڵ تێپه ر بووه و نه‌خۆشییه‌كانی تریان هه‌یه كه په‌یوه‌ندیان به به‌رزی فشاری خوێنه‌وه هه‌یه ده‌بێ له گه‌ڵ دوکتۆره‌که‌یان سه‌باره‌ت به وه‌رزش و چۆنایه‌تی وه‌رزشکردن ڕاوێژ بکه‌ن
هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنی سودێم که‌متر له 6 گرام له ڕۆژدا (واته که‌م خواردنی خوێ) هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنی چه‌وری ده‌توانن نه‌خشی به رچاویان له هێنانه خواری فشاری خوێندا هه بێ .
به کار هێنانی هه‌ر چه شنه ده‌رمانێک ده‌بێ له ژێر چاو‌دێری دوکتۆری پسپۆر‌دا بێت.
|