| ||
|
||
فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان: هه‌رێم لە رێککەوتن پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و جموجوڵی سه‌ربازی ده‌ستپێكردووه
دوێنێ چوارشه‌ممه فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكی "به‌په‌له"دا رایگه‌یاند : ئێواره‌ی سێشه‌ممه ٣١/١٠/٢٠١٧ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم و وه‌فدی دانوستانی له‌و ره‌شنووسه پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون و کشانەوەی هەرێم لە رێکەوتنەکە دەمانباتەوە چوارگۆشەی یەکەم. ئه‌مه یاریكردنه به كات له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له وتووێژه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕی و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شتانه‌یه كه له‌سه‌ری رێككه‌وتن. به‌درێژایی ماوه‌ی وتووێژ هه‌رێم هێزه‌كانی جموجوڵ پێده‌كات و سه‌نگه‌ری نوێ لێده‌دات بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه فیدڕاڵییه‌كان و زیانگه‌یاندن پێیان. له‌و كاره‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم بێده‌نگ نابین و ئه‌ركی ئێمه پاراستی هاوڵاتیان و هێزه‌كانه.كاتێكی دیاریكراو دراوه به هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ره‌شنووسه رازی بێت كه وت‌ووێژیان له‌سه‌ر كردووه و دواتر لێی پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه ئه‌وان كار بۆ شكستپێهێنان و غه‌دركردن بۆ كوشتنی هێزه‌كانمان ده‌كه‌ن وه‌ك پێشتر كردیان و رێ به‌و كاره ناده‌ین. هێزه فیدڕاڵییه‌كان فه‌رمانیان پێكراوه بۆ پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كان و هاوڵاتیان و رێنمایی توندی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له خوێنڕشتن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه بكات، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی وابه‌سته‌ی هه‌ولێرن به مووشه‌ك و تۆپ بۆردوومانی هێزه فیدڕاڵییه‌كان بكه‌ن و سه‌ربازه‌كانی بكوژن و هاوڵاتیان بتۆقێنن، به‌هێزی یاسای فیدڕاڵی دوایان ده‌كه‌وین و شوێنێكی پارێزراویان نابێت. به‌رژه‌وه‌ندی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه فیدڕاڵییه‌كان ده‌چنه ناوی پارێزراو ده‌بێت.
شایانی باسە له چه‌ند رۆژی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كرد به وتووێژ له‌گه‌ڵ عیراقدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌فدێكی سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و ناوخۆ ره‌وانه‌ی شاری موسڵ كرد و به‌گوێره‌ی میدیاكان له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیك بووبوونه‌وه.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||