راگەیەندراوی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لەبارەی شەڕی پردێ

 

 وێنەی سوتاندنی دەبابەیەکی حەشد /پردێ

 

فەرماندەیی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك ڕگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە

 دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 ئەمڕۆ سەرلەبەیانی هێزەكانی حەشدی شەعبی بە چەك و تۆپ و تانكی ئەبرامزی ئەمەریكی هێرشێكی گەورە و بەربڵاویان هێنایە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ و بەرەو شەقامی سەرەكی پردێ- هەولێر.

هێزەكانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان لێیان هاتنە دەست و بەرەنگاریان بوونەوە بۆ بەرگریكردن لە كوردستان و گەلە سەربەرزەكەما‌ن و لە شەڕێكی سەخت و پاڵەوانانەدا هەموو هێرشە یەك لە دوای یەكەكانی دوژمنی داگیركەر بە حەشدی ناشەعبی و هاوكارەكانیانەوە لە پاسدار و كەسانی خۆفرۆش تێك و پێك شكێنران و پاش گورزێكی كوشندە پاشەكشەیان پێكرا.

 

 دەستخۆشی لە هەموو پێشمەرگە و ئەفسەران و فەرماندەكان دەكات لە هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەی هەشتا و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی یەك و هێزەكانی دژە تیرۆر و هێزی تایبەتی یەك و ئاسایش.

لە ئەنجامی ئەم شەڕە دوو دەبابە كە یەكێكیان ئەبرامزی ئەمریكی بوو لە گەڵ یەك مدرەعە و زیاتر لە١٢ هەمەڕ و ئالیات تێكشكێندران و ژمارەیەكی زۆر كوژراو و برینداریان بەدوای خۆیاندا راكێشا كە بە پێی هەواڵەكان زیاتر لە ١٥٠ چەكدار دەبن كە زۆربەیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكانی كەركوك. ئەم داستانە پیرۆزە بە خوێنی ئاڵی ٦ شەهیدی نەمر و چەندین پێشمەرگەی بریندار رەنگین كرا.

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved