ڕاگەیێندراوێك لە فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

 

كاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٠/١٠/٢٠١٧  میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ. تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.

لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە.

دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە كە حكوومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.

 

فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

٢٠/١٠/٢٠١٧

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved