( ساباتى گەلێکم )

لە ئێستا و ڕابردوو و داهاتوو

ئەوەى ناوى لێ نام و پشتى پى بەستم

ڕاست و ڕەوا بوون چونکە ساباتی گەلێکم

لە وەرزى بەهارا گوڵ و گوڵزارم

لە زستانە کڕێوەى بەفرم

لە پایزا شێتانە عاشقى خاکێکم

لە ئاشتیدا کۆترێکى سپیم

هەمیشە هەڵقوڵاوى

دیدەى ستەمێکم

لە هەر شوێنێکى نیشتمان

مەترسى هەبێ بۆى تۆفان و زریانم

چونکە شێرى گۆڕەپانى هەموو جەنگێکم

ڕۆڵەى جوتیار و کرێکار و هەژار و رەنجبەرم

بۆ پارێزگارى لەم خاکە

خۆ نەویستێکم

ئازایى و بێ وێرى پیشەمە

ناگاتە ئاستم هێزى کۆماندۆ و رووم و عەجەم

لە بەرگریدا لوتکەى بەرزى شاخێکم

من پێشمەرگەم ، شەڕڤانم ، گەریلام

تاوەکو ئاسودە نەبێ ژیانى کوردانم

گرمەو ناڵەى هەورێکم

نەوەى ئەنفال و هەڵەبجەم

کە زۆرداران بەو غەدرەى نواندیان

زوڵاڵى تاریکى شەوێکم

لە سێدارە دانى سەرکردەیەکەوە

سەرچاوەم گرتووە

هەمیشە نەوەى کۆمارێکم

پشووم نەداوە

لەوەتى داگیرکەر بەش بەشم ئەکا

نەوەى نەمرى شێخێکم

دڕندانە کەوتە وێزەى باکوورم

بۆیە بڕیارم داوە

ڕاناوەستم هەردەم ساباتى گەلێکم

 

 

 فاتح صمد مجید  کفرى

 2016

 

Qadirzada.com © 2016. All rights reserved