(بەڵێنى فیداکارى)

 

هەر لە منداڵیەوە کــە کاتێ ساوا بووم

هێشتا فێرى ئەلف و بێى ژیان نەبووم

چوومە سـەر لوتکەى عەقڵ و ماریفەت

پڕ بەدڵ هاوارم کرد خۆشم ئەوێ خاکم

                   ***

پەروەردەى ناخى ژنێکى کورد پەروەرم

کە دایکێکە پڕ پڕە لە سۆز ومیهرەبانى

بە شیرى سپى بۆ نیشتمان گۆشى کردم

وتى ڕۆڵە بە فیڕۆى مەدە ماندو بوونم

                ***               

بۆیە خوێنم کردۆەتە نێو کاسەیەکەوە

ملم لە موو باریکترە و گەر پێویست کا

بە شانازیەوە ئەیبەخشمە ئەم نیشتمانە

تا ئەرکى پیرۆزى سەر شانم بە جێ بێنم 

                ***

بەڵێنە و داومە لەئێستا و داهاتوو کاتێتى

بۆ بەرگرى و مەقاوەمەت خوڵقاوى ژینم

 ئەمە بە تەنها پەیام و وتەى کەسێک نیە

بەڵکو بڕیارەونەوە لـە دواى نەوە داویەتى

 

فاتیح صمد

 

Qadirzada.com © 2016. All rights reserved