پرسیارەکان نەهاتن

* فاتيح سةلام *

 

شەو بەئەسپایی تێپەڕی

بەرچينەيەك تريفەى جوان

کۆشی پردکردی لە ئەرخەوان و

ژوورەکەت مێخەك باران

ئەفسووس، نەهاتییتە بەر ماڵی چاوەڕوانی و

نەتدامەوە..

قەرزی ئەو ڕۆژە شلکانەی

تۆم لە قۆزاخەی ئاوریشمی غەریبیم ناو

پەنجەکانم بۆتداگیرسان

 

3/12/2012

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved