تۆلقێکی لە تیشکی خۆر

 

 

بۆبراو هاوڕێی خۆشەویستم(فاتیح سەلام)ی شاعیر

 

* تاهير شێواو *

 

لە گیانی بەرزەفڕی شاعیردا

هەرچی ووشەی غەریب هەیە

هەموو زۆربوون

پەیامی نوێیان پێبوو

لەشەپۆلی دەریای خەونی

کۆی شاعیردا نوم بوون

داری گوڵ.. لقی تیشکی خۆر

کەلە گیانما ئاوانەبوون

ئەی چڕە دارستانی سەر

سەکۆی نەمری

بۆمن نەدوێ

هەموو ئەتناسنەوە کە،

داستانەکانی گلێنەت

پڕ پڕ لەگریە و خەندە

تۆلای هەست

وەك چرکەی کاتژمێرە

وا بەچاوی تۆوە بەندە

نەك تەنها ڕەوانبێژی

هاوکات پەندە

 

* لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە شێعر دەنوسێت کۆمەڵە شێکڕیکی بەناوی ناوى (نامەكانى عەشقم )

 لە سالی ٢٠٠٨ دا بە چاپگەیاندووە و (ئەو عەشقەى سووتاندمى ) يش ئامادەى چاپە .

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved