تاریکیەك بەرلەڕەشبوون

 

* فاتيح سەلام *

سەرت ناوە بەسنگی شەوێکی دووری

ونبونی ڕەنگەکانەوەو

مەلولیەت پەلکێشت دەکات

دوکەڵێك دەتنووسێتەوە

پەمهانییەك دەتبا بۆ خۆی

پێت دەڵێت:

لە هاتنتەوە تا(هاتن) لە جێ نزگەی سووتانی

لە تۆتدا ڤێم بکەرەوە، تا لە خۆڵەمێش و سوتووی

بەر لە مەرگتا برژێمە (با)

دەستی کەشی ڕەشتاڵەی بە هەنسك بگرم

بەتیشك بڵێم سووری هەتاوی ڕاگرە

بە بارانی بەپرووشەی هەڵشاخی هەوریش بلێم

وەك کپی ڕەش ، شێت بوونی خۆم لە دوای گونا‌ه

زمانی نوێ، بۆ بەرتاوی لێزمەی تەڕبوون بدۆزمەوە

بۆ واری چۆڵی ڕستەیەك

پیتەکانی زۆر لەمێژە

بەفر گەمەی لەگەڵ ناکاو

کز دەسووتێ لە پێدەشتی بنارەکەی کڵۆڵیدا

ئەو ئاگرە

 

١١/١٠/٢٠١٣

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved