سێدارە

* فاتيح سەلام *

 

هەتاو مەچەکی گرتم و..

ئاسمان بۆم بوو بەڕایەخێ

پڕ لە وتن !

ملم ناوە بەم پەتە ڕەش هەڵواسراوەی

گومانەکانی بوونەوە

پەنجەکانم

لەگەڵ تیشکا زۆران دەگرن

بێباکانە ، کازیوەم لە خۆم پۆشیوە

وەستاوم وەك باڵای سسوری هەر شەهیدێ

لە سەر شان و شکۆی مردن

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved