| ||
له ئه‌سكڵی چاوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا
عه‌یامێكه و .. ده‌یان ساڵه ئا ئه‌م خاكه‌ی ، ژانی مناڵدانی لۆزان درۆی زل زلی تێده‌گرین ناویشمان ناوه كوردستان ئه‌سپێكی چوارپه‌ل ته‌زیوه به مۆرفین و سۆسیگۆنی كه‌ڵپه‌ی خۆ خۆری خۆم به‌نجه خوێن رێم نادات وشكاییهك به‌دی ناكه‌م نوێژی ناوه‌خت دابهستم و .. كرنوش به‌رم بۆ بونگهی چۆڵ و كاول و ته‌رمی سووتاوی هه‌ڵه‌وجه ***** ئازارێكی ره‌ق هه‌ڵاتووی ده‌م پر خوێنه ره‌شماڵی مه‌رگێكی مه‌زن به‌قه‌د بارستایی زه‌وی به‌ڵام !.. ته‌نها كورد هه‌ژێنه نیوهرۆیهكی خامۆشه ههڵهوجهم شارێكه سپی وه‌ك به‌فرێكی نه‌باریوی سینگی ئاسمان وه‌ك ردێنه نوورانییهكهی باوه (نالی ) و .. فه‌قیانه دووگهزییهكهی مه‌حمو پاشا و كۆڵوانه ریشوودارهكهی عادیله‌خان باڵامبۆ گولیلكه سووره‌ی به‌ستبوو بۆ كێلی گۆران شنروێ شانی دادابوو گۆشه نیگا ده‌یروانییه كۆچی عێل و .. زریكه‌ی كناچه نازدار و ماڵه گه‌وره و كانی ئاشقان ***** نیوه‌رۆ بوو .. نیوه‌رۆ بوو نه‌خێر كه‌سی ئێوه رۆ بوو گرمه‌یه‌ك و .. هاورارێك و .. دووان و سیان ده‌نگه ده‌نگی فرۆكه‌یه ئه‌ها.. هه‌وره بروسكه‌یه گوێم پر زرمه‌ی تۆپ و تانك و راجیمهیه ئاسمانی ساماڵ گر و دووكه‌ڵی پر له ره‌نگه خاكی هه‌ڵه‌بجه‌م وڵاتی هه‌زاره‌ها شۆخ و شه‌نگه قرمهیه .. چه‌پڵه‌ی تفه‌نگه تێكرا شایی و شینی شاری تاساوی بێ ده‌نگه **** نیوه‌رۆیه نه‌خێر سه‌ده‌ی كورده رۆیه گرمه‌یه‌ك و تۆپی سوور و دووان و سیان ته‌متومانی چری سپی و .. بۆنی سێ‌و و ده‌نگی گریان هه‌وارێ كپ ئێره سیمای ترس و سڵه نه چركه‌یه‌ك .. نه جوانییه‌ك نه بیستنی جریوه‌ی یه‌ك مرهچڵه 16ی 3 .. یه كانگای شیعری ئه‌فسووناوی بوكه قشتیله‌ی هه‌ورامان له ژێر ره‌حمه‌تی خهردهلا تارای سهزیان پێ راماڵی و شه‌ویان بۆ كرد به ناونیشان **** دوای بۆردومان دوای دروێنه و .. له دوای خنكان له سێ لاوه رهوه گورگی دزی سوڵتان كهمتاره كۆنه‌ی بۆدهڵی ئێستای به‌رێز و قاره‌مان له گۆڤه‌ندی بۆكرووز و هه‌ڵقرچانا له خوێن به‌ڵه‌كی تاڵانا په‌نجه‌كانیان بووبوون به چاو كاره‌ساته ئه‌م دیمه‌نه بێ چوار چێوه درنده‌یی سنووری ئابرویشی به‌زان په‌لاماره .. په‌لاماری كچی بێ گیان زێری له مه‌چه‌ك ئاوساو په‌نجه برین .. ئێسقان شكان *** ئه‌ی ههڵهوجهم تۆم بهجلهكهی خۆته‌وه وه‌كو مه‌رگی هه‌ر هه‌ژارێ سپارده قه‌تاره‌ی كاروان من خۆم نه‌بێت باوانه‌كه‌م كه‌س فرمێسكی بۆ نهرشتی كه‌سیك بانگی بۆ ههڵنهدای من خۆم نه‌بێت باوانه‌كه‌م كه‌س نه‌یزانی .. چه‌نده جوان بووی چۆنیش سووتای ..!! ئاژانسه‌كان .. لامپی لاڵییان داگیرسان سه‌رقاڵی ئه‌و جوله‌كه بوون كه مناڵێ فه‌له‌ستینی بهدارلاستیك سه‌ری شكان ! ***** ئا.. له‌وێوه له كه‌لێنی ئه‌و ئه‌شكه‌وته برینه‌وه له دوا گرێی سه‌ده‌ی بیست و .. چه‌رخی خێرای ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكهوتنا هێدی .. هێدی به روومه‌تی برژاومهوه به خوجێ كۆڵی سهۆشان و چۆكه له‌رزه‌ی ههنگلومهوه به هه‌ورازی كه‌ژی درۆی جاردانی مافی مرۆڤا قه‌ره‌ج ئاسا بهسهركهوتم له‌نێوان ته‌رمی ویژدان و ساسای تۆپیووی گه‌لانا به به‌چاوی un وه .. شه‌كه‌ت له حه‌ژمه‌تا خه‌وتم **** له كازیوه‌ی پرسهگێری به‌ربه‌یانا بۆن گرتوو بووم به قاقای پێكه‌نیینه‌وه له ده‌روازه‌ی ( ناكازاكی ) گوزره‌م كرد له ( فاندیلا) ی گوڵ و په‌پووله‌دا وه‌ستام هه‌ر به ره‌نگا منیان ناسی له قرپهی نیوهرۆیهكدا ئاااااااااااااااااخ .. نیوه‌رۆ خۆم كرد به ( هیرۆشیما) دا .. پێنج هه‌زار هه‌ناسه‌ی وشكم به پێش ده‌رگای شاره‌وانیدا هه‌ڵواسی
* فاتیح سه‌لام * ئازاری ١٩٨٨
*** ئه‌م شیعرە دوو رۆژ دوای لێدان و شه‌هید كردنی هه‌ڵه‌بجه چه‌ن كۆپله‌یه‌كی له شاخ بڵاوكرایه‌وه و پاش راپه‌رنیش له ژماره١٥٨٠ ی رۆژی ١٩/٣/١٩٨٨ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دهستاكری كرا‌و به بڵاو كرایه‌وه .. یه‌كه‌م شیعریشه بۆ ئه‌و شاره شه‌هیده نووسرابێت و به‌ڵگه‌ش زیندووه ، * له كۆمه‌ڵه شیعری ( جارێكی تر سووتانی روح) ه‌وه ..
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||