کۆپلە شێعر

فاتیح سەلام

 

تۆ لەو دەچیت ، یان ئەو لە تۆ ؟

وەختێ ئاسمان

لە ژێر شەققەى باڵى رسکاوى

لەنگەر گرتووتا

ئیعلانى مەرگى هەور دەکا و

لە چاوى تیژى بەورینتا

هەر بن بەردێ ، پەڵە خوێنێ ، سەنگەرێ سوور

پر دەکەى لە خرمەى گوللەى

شەهیدێکى راکشاوى

نەعرەتەى مەرد ، یەڵداکانى هەستانەوە و

چەخماخەى سوور

هەڵۆکەى خۆم

تۆ نازانى ، چتگت چۆن لە کشاندایە

تا دوا خاڵى فراوانترین سەرزەمین

لەو رۆژەوە وتم ( چاومى )

رۆحمت هەڵکێشا لە فرین

رەنگى تازەى تێ رژاوە

سۆماى بینین

 

نامۆ بوون

 

لێگەرێن با لە دوو توێى ئەم غەریبیەمدا

پێ بەسەر شیعرێکما بنێم

شوێن پێى مەرگى ئازیزێکى پەراکەندەى

لە نیو دێرى دۆزەخێکى هاو هەنگاودا پیشاندام و

کەژاوەى بەدەم رێگاوە سێبەرێکى بۆ نەکردم و

مانگ خۆى نە خزاندە کۆشى

پر لە جریوەى خنکاوم

بێ نیشتمانى دەمکوژێ

لەم جیهانە بێ دڵەدا

تیشکێ ، سۆزێ ، نمەى عەشقێ

پەنجەى گوڵ کردووى هاورێیەک

نە بارى بەسەر جەستەما

تێکەڵ نەبوون لە رولنینما

خەویان چێ نەکرد لە چاوم

 

 

پەپوولە

 

باڵ بەفرینە تەزیووەکەم

بیرتە وەرزێ ، لە جەنگێکى من و ئەودا

پەنجەرەکەمت بە جێهێشت

تا مەوداى چاو هەڵخستن و

خاڵى ونبوون

ئیتر لە گەمەى سۆراختا

چەن جارێکە عەشق پر دەبێ لە فرین

لە ماچى وەریوى بن چڵ

لە هەندێ پەیڤى گرانى

بەهەشتێ لە ماڵى هەنگوین

ئەوا ئێستا لەسەر سنگى پەلکە زێرینەى بە جوانى

نە دەتوانم چاوەکانم لە ماڵى دڵى وێ دانێم

نەش لە کوورەى هەناسەى حەسرەت گرتووما

ئاسمانێک شک دەبەم بۆ تۆ

رستەیەک شەرم نەیتوانى ؟؟

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved