هەناسەكانی بيركردن

* فاتيح سەلام *

                                            

ئەمجارەيان

لە گەڵ توورەيى  زرياندا هەڵتدەگرم

بۆ بنارى پڕ جريویى يەكەم شانۆى خۆشويستن و

 ترپةى دلَى يەكەم هەنگاو

لێم مەروانە و ڕامەمێنە

نەبا زيزبن خونچەكان و ..

لێك دابرێن

چيرۆكى ئەو شەيدا بوونەى

بەفر باسى كرد بۆ هەتاو

 

         2

ئەگەر چرايەكم دايتێ

بە دەستى خەپ لێ وەربگرەو

تا پێش نوێژی بەيانييەك لة ژان و ژۆى نيگةرانيت

زۆر بەكزى لە ژوور سەرتا دايگيرسێنە

كاتژمێرەكە فرێدە

كات بسپێرە ناو دوو لەپى ووشك و تينوو

رۆژمێرەكەت لەتلەت كە

با رۆژ لە كەلى ئاسۆدا وەنەوز بدات

ئەوەى مانگەشەو پێی بەخشيت

سەحەری  لەبەرى كردى

ئاوەڵَدامان بيسووتێنە

لێگەرێ با قەلَەمەكەت لة كيَلَطةى شيعرێ ياخيما

شانى داداو ببێت بە تيشك و چەخماخە

نە بەئاگاى بهێنەوە

نەش لەو خەوە ئەفسووناوييەى خةيالَ ئەسپى بۆ زين كردووة رايچڵەکێنە

سبەى هەستاى

چەپكێ پەيڤى وەنەوشەيى

باوەشێنى ڕۆحت دەكات

جەستەت گەڵاى هەناسەى من دايپۆشيووە

ئەو رازانە با تێكەڵى شە قامێ دەمەوەر نەبن

هەناسەكەم بيرت نەچێ مەيدركێنە 

وەختێ كە چاوت هەڵبرى

سەرسام مەبە ..كە دەبينى

پەنجەكانت بوونە بە بلوێرى شوان و..

ئاوازێ قووڵَيان لێ دەرژێ و

چوار ديواريش بە  ئا..و..ێ..ن..ە..!!.

 

        

             3 

ڕێگەم بدە

تا ئەو كاتەى ماندوو دەبن چاوەكانم

كە هەرگيزيش ماندوو نابن

تێر بروانمة چاوەكانت و ..

لە پێڵوەكانتا راكشێم

ئەى نازانى جەستەم چەند تينووى سەرخەوى

سێبەرێكى شێتانەتە و..

لەبەر عەشقت دوو شابالَم لێرواوەو

لە هەركوێ بيت

لەنگەرێكم لە ئارامى پێدەبەخشى و

 بەديت دەكەم و بۆلات دێم

 

11/11/2011

*********

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved