هەڵوەرینی...

 

* فاتيح سةلام *

 

 

وەختی زەرد زەرد دێتە خوارێ و هەڵدەوەرێ

من لە ووڵاتی گەڵادا

دەستی ووشکی پاییز دەگرم

چاوی وەرزی دەدەم بە (با) و..

دڵی مێرگێکی پر تاسەش

بۆ هاتنەوەی جارێکی تر

لە ناو لەپتا دەپێچمەوە و بەجێ دێلم

ۆومرێکە شەو لەخەزانی گومڕایتا

شانی ناوە بە شانتەوە

لە سێبەری هەورێکی پەرت ونەزۆکا

لەرز عەسقێکی قەترانیت هەڵدەکێشێت

لە بیرم کە..

نە بیرم کە..

سبەینییەك لە خەو ڕادێی

پەڕە پەڕە شیعێکی شاباڵ قرتێنراو

چڕنوك دەگرێت لە جگەرت و ....

بەچوار دەورتا هەڵدەوەرێت

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved