دۆراو

 

 

چی نووسیببو

 بۆ درۆ وساختەی چاو بەستن

 بە هێڵنجی مێژوو لە تووڕەبوونێکیا

 دێڕ بەدێڕی  تفانەوە

(با).. کتێبەکانی تووڕدا

 پەنجەش قەڵەمەکانی کرۆشت

 کە جەستەی بوو بە کەلاکێ

 خەڵکی لووتی خۆیان دەگرت

 لە سەر پارچە مقەبایەکی سەردڵی

 نووسرابوو:

پشتی لە ستەمی گەل کرد

 بۆ هەڵپە و پارە خۆی فرۆشت!..

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved