| ||
|
||
دەستت بۆ دڵ پەنجەم بۆ کۆد
فاتیح سەلام
با دەست نەبەم بۆ کۆدى شەو نەبا ئەستێرە راچڵەکێ و ملوانکەى بەرمانگەشەوى وشەکانمان رێبوارێک هێشتا ئەدرێسى خۆى لێ ونە بیکاتە مل با وشەکان نەیەنەگۆ زمانى رستەم بەرنەبێت لە وێرانەى غەریبیتا پەنجەکانم مەقرتێنە گۆشەیەکى بەرەو و خۆرى خۆرهەڵاتن بوون لە پانتایى باڵاى تەنگى داکشان و هاتن و بیرەوەریتا درەنگ ، یان زوو رۆژێک دادێ خاڵى رەش و مێژووى نەفرەت بەرۆکت توند راوەشێنن مشتێ پیتى پشکۆى سوورى هێشتا گەشم برژێنە دیدەى کەم بینت و .. راکێشن لەسەر نەخشەى مەرگى قۆناغەکانى پیریتا
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||