هیچى تر نا ...

 

دەستەکانت رەش دەچنەوە

تەورى پەیڤت

قەدیشم ببریتەوە

ژەهرى وشەت رۆچێ بە رەگما

تا سووتان

گەڵا و چڵم  دڵرەقانە فواز فواز بکات و هەڵپاچى

هەڵچوونێکى کاتى سۆزگرتووى شەپۆلى خۆشویستنە و

هیچى تر نا .....

وێران دەبم  لە وێرانەى تەنیایتا پشتت تێکەم

ملى دەنێم بە خەیاڵێکى شێتانەوە

بەڵام ، لە دڵم دەرناچى   

 

Qadirzada.com © 2009 - 022 All rights reserved