برژێمە کام پەنجەرەوە ..کاتێ هاتم؟.

فاتیح سەلام

 

لە کوێى ئەم زەمینە خوێناوییەدا

لە هەنگڵى عەشقت بنێم ..؟.

لە کام ( هێڵ ) ى هاتنەوەمدا ، رادەستى هەتاوت کەم و ..

بە ئارامى ..تدا ، بچمەوە

دڵم لەم کەونەش کرمنە

کە تۆم لە ئینجانەیەکدا قومات کا

بۆ ماڵى سبخناخ بووى گومان

لە وەرزێکى پەناگرتووى تلیاک کێش و

شەرمى نهێنى ووتندا

تووڕت بدات

تۆ..!!.. لە فیراقى دوو نوێژ و

من لە سوننەتى درکێکى پەنهانیدا

جەستەمان زاخاوى نوردا

خوا دەرگاکانى دۆزەخى لێ کڵۆم داین

تا لە پەنجەرەى باخچەوە ( سڵاو ) ێک بکەین لە فیردەوس

کارمامزێ لە پاوەنى چاوى ( تۆ ) دا

چڵەدارێکى نەمرى

لە چرۆیدا بترووکێنێ

بەدەم کەروێشکە هەناسەى عەیامێک لە گیرسانەوەى

بەردى دڵى سیزیفەوە

پەنجەکانت لە خوێنى سپیم هەڵژەنى

لە کوێ داتنێم ..؟.

لە کام پەنجەرەى شینەوە

ئاسمانى چاومت بدەمێ

کاتێ رێگاکان بن بەستى چاوەروانى گرێ دەدەن

بێ ئەوەى من لە بیرت کەم

بەر لە مرن

بەرلە وەهمى داکشانى ئێوارەیت

لە پشت کۆچى ئەرخەوانى فرینەوە

موتروبەم کە لە شێت بوونى تەنیایدا

بە تۆوە بەهەشتە ئێرە ..!..

هەردووکمان خاوەن سۆزێکین

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved