بڵقەبا

* فاتيح سەلام *

 

کە نەتتوانی لەبەر تیشکا پیاسەی سێبەری ببینی و

 

لە گەرووی کڵاوڕۆژنەدا کۆدی لەنگەر بدۆزیتەوە

 

بۆ کەناری سەر هەڵگرتن

 

چاکتر وایە قەرزی فڕین بدەیتەوە

 

چاوی گومانت هەڵکۆڵی

 

وەختێ شەڕی(با)ت پێناگیرێ

 

تۆی داگیرکەری هەرزەشن

 

 

٢٥/١/٢٠١٣

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved