باران

 

* فاتیح سەلام *

 

لێوان لێوم کە لە بارین

با لە کزەی ئێوارەیەکی بێ رەنگا

تۆختر لە شین

کاڵتر لە خۆم

دواین یاخی بووی روانینم

تێکەڵ دڵۆپەی زیوین و شەوی کپی

داگیرسان بن

عومرێکە تەربوون لێرەوە گورزە دەکات

عەیامێکە تریفە دەمخوێنێتەوە

مانگ چۆک دەدات

ئەفسووس .. ئاویش دڵی لەتە تاوێرێکە و

نە جێم دێڵێ و نە دەمدوێنێ و ..

نەش دەیەوێ لە ھێڵی چیرۆکێکما

سەردابخات

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved