ئاشتبوونەوە

* فاتيح سەلام *

 

دوێنێ پێش گزنگی هەتاو

پەنجەرکەم بە ئەسپایی لێکردەوە

ژوورەکەم پڕ کردی لە تیشك

لە بۆنی عەتری ئەو دیووی

سمڵ و مێخەکی بۆنی خاو

دەمویست ببمە نیشتمانێ

ئاسمان جریوەی ئەستێرە و

خوا خۆری خۆیت لادانێ

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved