| ||
|
||
دژە تیرۆری پارتی وەڵامی حەسەن نەسروڵای دایەوە
دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لەوتەكەیدا بە بۆنەی تێپەڕبونی هەفتەیەك بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانیدا، "بێ ئەدەبانە" باسی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی كردوەو دەشڵێت"ئێمه له مه‌رامى ئه‌و رق و كينه‌ت ده‌گه‌ين، ده‌زانين ئه‌و داخه‌ت، داخى تێك‌شكان و روڕه‌شبونتانه له‌گه‌ڵ جاشه‌كانى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ر كاتێ هه‌وڵى گرتنى هه‌ولێر و نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانتاندا..بێگومان له‌بيرتانه كه چۆن كه‌لاکە بۆگه‌نه‌كانى ميليشياكه‌ت بۆ ره‌وانه‌ى لوبنان كرايه‌وه!"
هەر بۆ ئەو مەبەستە دژه تیرۆری پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی دایه‌وه ،
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری پارتی:
وه‌ڵامێك بۆ حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا كه بێ ئه‌ده‌بانه باسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵای ئه‌مینداری گشتی میلیشیای حیزبوڵڵای لوبنانی له وته‌یه‌كیدا به‌بۆنه‌ی به‌ناو "یادی شه‌هیدانی به‌رگری" باس له كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ده‌كات و له‌دووتوێی باسه‌كه‌یدا زۆر بێ شه‌رمانه باسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
ئێمه لێره‌دا به نه‌سروڵڵا ده‌ڵێین، به‌داخه‌وه كاتێكی زۆری ویست تا زانیمان به‌و زمانه له‌نگ و شڕه‌ت چی ده‌ڵێیت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش چاك بزانیت كه ئه‌گه‌ر ویستت باسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بكه‌یت ده‌بێ ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگریت، چونكه سه‌رۆك بارزانی ره‌مزی میلله‌تێكه و جێگه‌ی رێز و شانازیی هه‌موو جیهانه و بۆ كه‌سێكی ده‌مشڕی وه‌ك تۆ نه‌هاتووه باسی سه‌رۆك بارزانی بكه‌یت.
ئێمه له مه‌رامی ئه‌و رق و كینه‌ت ده‌گه‌ین، ده‌زانین ئه‌و داخه‌ت، داخی تێك‌شكان و رووڕه‌شبوونتانه له‌گه‌ڵ جاشه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كاتێ هه‌وڵی گرتنی هه‌ولێر و نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانتان دا، ئێوه ده‌زانن چ گورزێكتان به‌ركه‌وت له پردێ و سحێلا و چۆن لووتتان شكا، بێگومان له‌بیرتانه كه چۆن كه‌لاکە بۆگه‌نه‌كانی میلیشیاكه‌ت بۆ ره‌وانه‌ی لوبنان كرایه‌وه!
ئێمه سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌مان كردووه كه له‌شه‌ڕی دژ به داعش هاوكاری هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان تۆ ناگرێته‌وه، چونكه هه‌رده‌م هه‌ڵوێسته‌كانی تۆ به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان هیچی كه‌متر نه‌بووه له هه‌ڵوێستی تیرۆریستانی داعش.
دژه تیرۆری كوردستان ١٢/١/٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||