پەیامی سەرۆکی ئەمەریکا بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

 

 

 

 دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا  بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی موسوڵمانانی جیهان کرد ،

  دەقی پەیامەکەی:

 

هیواخوازم موسوڵمانانی ئەمەریکا و سەرتاسەری جیهان ڕەمەزانێکی پڕ خێر و ئاشتی ببەنەسەر.

 

بۆ ملیۆنان خەڵک لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەم مانگە پیرۆزە هەلێکە بۆ خۆ نوێکردنەوە و پتەوکردنەوەی باوەڕیان لەڕێی بەڕۆژووبوون و نزاکردن و تاعەتکردن و خوێندنەوەی قورئان و کاری خێرخوازییەوە. ئەم کارانە زۆر نزیکن لەو بەها جیهانیانەوە کە ئیسلام فەرمانی پێکردوون، لەوانەش ئاشتی، بەزەیی، خۆشەویستی و ڕێزگرتن لەوانی دیکە.

 

لە ماوەی ڕابردوودا هێزی نزاکردنمان لە کاتە ناخۆش و قورسەکاندا بینی. ئەمڕۆ لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە پەیڕەوی ئەم کاتە پیرۆزە دەکەن ئاسوودەیی و دڵنیاییان لە باوەڕەکەیانەوە دەست بکەوێت.

 

ڕەمەزانتان پیرۆز.

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved