| ||
|
||
٤٠٠ هاووڵاتی کورد بەدەستی حەشدی شەعبی کوژروان
حكومه‌تی هه‌رێم: له ١٦ی ئه‌م مانگه‌وه ٤٠٠ هاوڵاتی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كوژراون
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دیندار زێباری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و خورماتوو و پردێ و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له‌دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئه‌م مانگه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا چه‌ندین ئاماری خسته روو و پێشێلكارییه‌كانیشی باس كرد.
دیندار زێباری له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ندین ناوچه‌ی عیراق له پێشتر وه‌كو فه‌لـلوجه و دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین و تكریت و موسڵ تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه له‌و ناوچه سوننه نشینانه و به تاوانی جه‌نگ تاوانباره و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش داوایان له حكومه‌تی عیراق كردووه كه سنوورێكیان بۆ دابنێت.. ئه‌و تاوانانه‌ی دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه زۆرن، به‌ڵام لیستێك له‌و تاوانانه به‌ورده‌كاری و به‌ناو دراون به لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك و خورماتوو زۆرن، به نموونه ده‌ستدرێژی سه‌ر شه‌ره‌فی خه‌ڵك كراوه، بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیل كراوه كه زیاتر له ٤٠٠كه‌سی سڤیل له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌و هێزانه كوژراون". حه‌شدی شه‌عبی خه‌ڵكیان سزاداوه، ماڵ و سامانی خه‌ڵك سووتێنراوه، ماڵ و خانوو و دوكانێكی زۆر سووتێنراون، باره‌گای چه‌ندین حزب سووتێنراون، رووخێنراون، هه‌وڵی جددی ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوننه‌كان هانبده‌ن شه‌ڕێكی تایفی له نێوان كورد و سوننه سه‌رهه‌ڵبدات كه ته‌نها له شاری كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری ٦٠٠ هه‌زار ئاواره‌ی شوێنه‌كانی سوننه‌نشین ئاواره‌بووبوون و له‌وێ داڵده‌درابوون و به‌شێكی زۆریان له‌به‌ر حه‌شدی شه‌عبی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان كه پێشتر له ده‌ستی داعش لێیانه‌وه هه‌ڵاتبوون، هه‌روه‌ها سووكایه‌تی به‌جلوبه‌رگی كوردیش كراوه، ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌س به هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستانه‌وه، رفاندنی خه‌ڵكێكی زۆر و داواكردنی پاره لێیان، گۆڕینی دیمۆگرافییان ده‌ستپێكردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن. نزیكه‌ی ٢٥٠٠ كه‌س به ته‌نها له دانیشتووانی فه‌لـلوجه به‌ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بێ سه‌رو و شوێن كراون. له رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌می هێرشه‌كه بۆ سه‌ر كه‌ركووك له كۆی گشتی ١٤ هه‌زار خێزان شه‌ش هه‌زار خێزان روویان له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و ٣٠٠ خێزانی دیكه‌ش به‌ره‌و زاخۆ و سێمل چوون و ئاواره‌ی سنونێ، ره‌بیعه، زوممار بوون، ئه‌و ئاوارنه‌ش ته‌نها كورد نه‌بوون، كلدان سریان بوون، توركمان، عه‌ره‌بی سوننه، شه‌به‌ك، كاكه‌یی، ئێزدی و هی دیكه‌ش. كه‌یسی زۆری پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤمان هه‌یه كه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه دژی پێكهاته‌كان له كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو ئه‌نجامدراون.. زیاتر له ١٦٨ هه‌زار ئاواره له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
لای خۆیه‌وه مه‌ریوان حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه رایگه‌یاند : به پێی ئاماره‌كانی ئێمه كه زۆر به‌زه‌حمه‌ت به‌ده‌ستكه‌وتوون، چونكه به هۆی خێرایی پڕۆسه‌ی ئاواره‌بوونه‌وه، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاواره‌بوون له لای كه‌سوكار و خزمه‌كانییان له‌ناو شاردا نیشته‌جێ كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به گشتی به پێی ئاماره‌كانی ئێمه كه له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و بازگه‌كان و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان و ئۆفیسه‌كانی ئێمه ٢٨٢٦٢ خێزان ئاواره بوون بۆ هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك كه كۆی گشتی ده‌گاته ١٦٨٣٧٢ كه‌س، ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه دابه‌ش بوون: له شاری هه‌ولێر ١٤ هه‌زار خێزان هه‌ن كه ٨٤ هه‌زار كه‌سن. له سلێمانی و گه‌رمیان ١٣ هه‌زار و ٦٢ خێزان هاتوون كه ده‌كاته‌٣٧٣ ٧٨ كه‌س. له دهۆك هه‌زار و ٢٠٠ خێزان ئاواره‌بوون كه نزیك به شه‌ش هه‌زار كه‌س ده‌كات.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||