چه‌پ ڕاسته‌

دۆش داماوم ڕاده‌مێنم له‌م ڕۆژگاره‌ له‌م سه‌رده‌مه‌

مرۆڤه‌کان وا خۆیان خۆیان ده‌فرۆشن ئه‌ی خودایه‌ چه‌ند سته‌مه‌

 

کێشه‌ نیه‌/, کافر بێ یا جوله‌که‌ بێ هه‌ر دیکتاتۆر و ناحه‌زێ

دین و وڵات هه‌ڕاج ئه‌که‌ن هه‌ر بۆ چه‌ن پارچه‌ کاغه‌زێ

 

له‌به‌ر بیناو باڵه‌خانه‌ نه‌ئه‌ستێره‌ ئه‌بینین و نه‌ نیگای جوانی مانگه‌شه‌و

نه‌ گوێ بیستی مه‌لێک ئه‌بین نه‌ نه‌غمه‌ی قاسپه‌ قاسپی که‌و

 

ژیان چی مه‌رگه‌ساتێکه‌, ڕاست بۆته‌ چه‌پ چه‌پیش ڕاسته‌

حه‌قیقه‌ت درۆی باڵداره‌, درۆ ڕاسته‌

 

له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌فلاتون بیت ئه‌رستۆ بیت

سه‌رده‌سته‌ی پیاوانی دنیا ته‌نیا تۆ بیت

 

هێنده‌ دڵسۆزی وڵات بیت بۆ نه‌ورۆزیش ببيت به‌ گڕ

هیچی هیچیت گه‌ر له‌سه‌ر سینگت نه‌ڕوابێ دوو شتی خڕ

 

دەرباز جەمال

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved