به‌ناوی خودای گه‌رە‌ومێهرە‌بان

 

 

 سڵاو بۆ خۆشه‌ویستان وهاوڕێیان و خوێنه‌ری ماڵپه‌ڕە‌ که‌مان

 

  ماڵپه‌ڕی قادرزادە ‌ماڵپه‌ڕێکی هەمەڕەنگی کوردیە‌، به‌و هیوایه‌ین که‌سوودمان هه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان ،کۆمه‌ڵگای کوردە‌واری. دیاره‌  هه‌مووشتێك یاسای خۆی هه‌یه‌ ئێمه‌ش وە ك ماڵپه‌ڕی قادرزادە ‌خاوە‌ن هه‌ندێ یاسای تایبه‌تی خۆمانین هیوادارین هه‌مووان ڕە‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خوارە‌وه‌ بکه‌ن :

 تیبینی :

 هیچ بابه‌تێك بلاوناکه‌ینه‌وە‌ که‌سووکایه‌تی به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکات !

 

 یه‌که‌م :

 ماڵپه‌ڕیکی کوردی سه‌ر‌به‌خۆیه‌ دوور له‌ دە‌سه‌ڵاتی لایه‌نی سیاسی بۆپشتیوانی هیچ لایه‌نێك دانه‌مه‌زراوە.

 ته‌نها بۆ خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکی کوردستانه‌ له‌هه‌رکوێ بێت. ‌هه‌مووبابه‌تێکی هه‌مه‌ڕه‌نگی کوردی له‌خۆده‌گرێ وه‌ك زانستی ،کۆمه‌لایه‌تی،فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و بابه‌تی ترکه‌ هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بێبه‌ش ناکه‌ین له‌بابه‌ته‌کان.

 

 دووه‌م :

 ئه‌وبابه‌تانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕە‌‌دا بڵاو ناکرێنه‌وە‌ بریتین : بابه‌تی سیاسی که‌سووکایه‌تی بێت به‌ لایه‌نه‌کوردیه‌ کان، واته‌ هیچ بابه‌تێکی لایه‌نێکی کوردی بڵاو ناکه‌ینه‌وە‌ که دژایه‌تی یه‌کته‌ری تیابێت وە‌ك سوککردنی یه‌کتری، به‌کوردی ئێمه‌ دوورین له‌شه‌ڕە ده‌نووك

 

 سێیه‌م :

 هه‌واڵ و چالاکی هیچ لایه‌نێك بلاو ناکرێته‌وە ‌که ‌په‌یوه‌ندی به‌خودی لایه‌نێکه‌وە‌ هه‌بێت چونکه‌ ئه‌وهه‌واڵانه‌ تایبه‌ته‌ بەو ‌پارته‌ یان ئه‌و ڕێخراوە‌ سیاسیه‌وە ،ئێمه‌ دوورین له‌چالاکی حیزبایه‌تی‌.

 

 ڕەخنەگرتن :

 ئێمه‌ هیچ بابه‌تێك بڵاوناکه‌ینه‌وە‌ که‌ سووکایه‌تی و ووشه‌ی ناشیاوی تێدابێت به‌رانبه‌ر به‌هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردە‌واری کێشه‌ی کومه‌ڵایه‌تی تاکه‌که‌سی: له‌ناوکوردە‌واری خۆماندا کێشه‌ی تاکه‌که‌سی زۆرن ئه‌وجۆرە‌بابه‌تانه‌ له‌م ماڵپه‌ڕە‌دا بڵاوناکرێته‌وە وە‌ك: ژنێ خۆیی سوتاند یان گه‌نجێ خۆی کوشت وە بابه‌تی تر زۆرن

 

 

‌ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وە ،

 

 بابه‌تی ئایینی :

 ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ماڵپه‌ڕی قادرزادە ‌دا خاوە‌ن پێگه‌ی تایبه‌تیه گۆشه‌یه‌کمان هه‌یه‌ به‌ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بابه‌تی ئایینی بلاودەکه‌ینه‌وە‌ به‌وپه‌ڕێزە‌وە

 

 بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی:

 ئه‌ وکێشه گشتیانه‌ بڵاودە‌که‌ینه‌وە‌ که‌به‌رۆکی کۆمه‌ڵگای کوردە‌وایان گرتووە‌ به‌جۆرێك زیانی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌یه. هه‌رله‌منداڵه‌وە ‌تاکوبه‌ته‌مه‌نه‌کان، وە‌بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سوودی هه‌بێت بۆ هه‌مووان جێگای خۆشحاڵیمانه‌ بلاودە‌کرێته‌وە.

 

 بابەتی هونەری:

 بابەت و هەواڵی هونەری بڵاودەکڕیتەوە ، بەتایبەتی هونەرمەندە میللیە کان و هونەرمەندە ڕەسەنەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان

 

 بابه‌تی نووسه‌ران :

 

 نووسه‌ران جێ پێگه‌یی تایبه‌تیان له‌ماڵپه‌ڕی قادرزاده ‌دا دیاره‌ وڕێزتایبه‌تیان هه‌یه‌ بابه‌ته‌کانیان هه‌ڵدە‌سه‌نگێنین دوای بڵاوی دە‌که‌ینه‌وە‌

 

 شاعیران :

ماڵپه‌ڕی قادرزادە‌ رێزی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆشاعیران ,هۆنراوە‌کانیان به‌وپه‌ڕی رێزە‌وە‌ بلاودە‌که‌ینه‌وە‌.

 

  ڕە‌خنه‌گرتن :

 ڕە‌خنه‌گرتن له‌م سه‌ردە‌مه‌دا زۆرە‌ به‌ڵام به‌داخه‌وە ڕە‌خنه‌ بۆته‌ بابه‌تی سوکایه‌تیکردن به‌یه‌کتری. ڕەخنەکانان بەبەڵگەوە بڵاو دەکرێتەوە.ڕەخنەی دروست کراو بۆشکاندنی بەرامبەر، بڵاو ناکرێتەوە !

 

 تێبینی:

 ئه‌وکه‌سانه‌ی که ‌ڕە‌خنه ‌دە‌گرن ده‌بێت ناوی ته‌واو شوینی نیشته‌جێبوون و ئیـایله‌که‌ی وژمارە‌ی ته‌له‌فونیش بنێرێ گه‌ر پێویست بوو !

 

 زانستی وته‌ندروستێ:

 دووبابه‌تی به‌سوودن که‌ڕۆژبه‌ڕۆژ زانست پێش دە‌که‌ویت شتی نوێ دێته ‌ئاراوە وه‌له‌هه‌مان کاتیشتا نه‌خۆشی سه‌یروسه‌مه‌رە‌و کوشندە‌ دە‌دۆزرێته‌وە‌. ئه‌م دووبابه‌ته‌ بلاودە‌که‌ینه‌وە

 

 هه‌واڵی سیاسی:

 ته‌نها ئه‌و‌هه‌واڵانه ‌بڵاوده‌که‌ینه‌وە‌ که‌پیوە‌ندی به‌کوردستانه‌وە‌هه‌بێت له‌هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان ، تەنها دەقەی هەواڵ بڵاو دەکرێتەوە !.هه‌واڵی خارجی   بلاوناکه‌ینه‌وە‌.

 

 ئاگاداری :

 ته‌نها ئه‌و ئاگاداریانه‌ بڵاودە‌که‌ینه‌وە‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وه‌ندی کوردیه‌وە‌هه‌بیت له‌ناوە‌وە‌ی کوردستان دە‌رە‌وە‌ی  کوردستان، که‌له‌به‌رژە‌وە‌ندی نه‌ته‌وە‌که‌ماندا هه‌بێت.

 

 

 قادرزادە: نازناوی بنه‌ماڵه‌که‌مانه‌ ،په‌یوە‌ندی به‌ هیچ ناوێکی ترە‌وە‌ نیه .زرێبارنازناوی منە ناوی خۆم نیە‌. ئەم ماڵپەڕە تەنها خودی خۆم بەڕێوەی دەبەم  !

 

 له‌گه‌ڵ رێزی براتان قادرزادە‌

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved