دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان

"حکوومەتی عێراق چاوپۆشیی لە تاوانەکانی حەشدی شەعبی دەکات"

 

دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان رایدەگەیەنێت، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تاوانی جەنگ لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دەدات.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئیدانه‌ی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی كه‌ركوك و دوز خورماتو ده‌كات و به‌تاوانی جه‌نگی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات .

به‌داخه‌وه‌ دوای ڕوداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ی كه‌ركوك و دوزخورماتوو شوینه‌كانی ترو ته‌نانه‌ت پیش ئه‌و ڕوداوو هێرشانه‌ش ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كانی دووز خورماتو ده‌یان پێشیلكاری و تاوانیان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌نجام داوه‌ ته‌نها به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بی ، ئه‌و تاوانانه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و هێزه‌ له‌لیستی شه‌رمنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌ژماركراوه‌و به‌شێك له‌و تاوانانه‌ش به‌هاوكاری هێزه‌كانی سوپای عێراق و ته‌نانه‌ت به‌به‌رچاوی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه‌‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌شێك له‌وتاوانانه‌ش ده‌چێته‌ چوارچیوه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ . ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ كه‌ سه‌دان هاوڵاتی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بو‌ن له‌خاك و ماڵی خۆیان له‌هه‌ردوو شاری كركوك و دوزو خورماتو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ترو ڕویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

 

 به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێرای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوان و پێشیلكاریانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن حشدی شعبی یه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌ت ژن و منداڵان ده‌كرێت له‌هه‌مان كات نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگی و چاوپۆشینی حكومه‌تی عێراق و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ئاست ئه‌و تاوانانه‌ وه‌ به‌تایبه‌ت بێ هه‌ڵوێستی و بێ ده‌نگی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێڕاقی توشی سه‌ر سوڕمانی كردین كه‌ تا ئه‌مڕۆش هیچ به‌دواداچون و هه‌وڵویستێكیان نه‌بوه‌ به‌ رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌و ته‌نانه‌ت به‌په‌یامێكیش ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌مو پێشیلكاری و تاوانه‌یان نه‌كردوه‌ كه‌ له‌چه‌ند رؤژی ڕابردوو ئه‌نجامدرا. بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ چیتر ڕێگه‌ به‌و هێزه‌ نه‌درێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان و كوشتن و تاڵان كردنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان له‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌ت له‌شاری كركوك و دووزخورماتو. داواش ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌جدی بێته‌ سه‌رخه‌ت و وڵاتانی دۆست و جیهان به‌گشتی ته‌نها ته‌ماشاكارنه‌بن.

 

هه‌ر لێره‌وه‌ش به‌پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزو مرۆڤ دۆستی شاره‌كانی هه‌ولێروسلێمانی و گه‌رمیان بكه‌ین بۆ ئه‌و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتن و پێشوازیه‌ی له‌ خوشك و براكانی خۆیان كرد كه‌ ئاواره‌ی ئه‌و شارانه‌ بون ویان بڵێین میوانی ئه‌و شارانه‌ بون وه‌ هه‌روه‌ها سوپاسی یه‌كه‌ ئیداری و دام و ده‌زگاكانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریش كه‌ هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكار بون له‌ دابین كردنی شوێن و پێداویستی و خۆراك و خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كان و به‌و كاره‌ش كه‌مێك له‌ ئازاری ئه‌و خه‌ڵكه‌یان كه‌مكرده‌وه‌. مێژوه‌كی پر شانازی تریان تۆمار كرد .

 

 له‌گه‌ڵ ڕێزماندا..…

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ / هه‌ریمی كوردستان

١٩/١٠/٢٠١٧

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved