| ||
|
||
داوا له حكومه‌ت ده‌كرێت به جدی و گرنگییه‌وه بڕوانێته خۆپیشاندان و لێكه‌وته‌كانی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندان یان جوڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی راده‌گه‌یه‌نێت و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات زۆر به جدی و به گرنگییه‌وه بڕواننه ئه‌م خۆپیشاندانانه و لێكه‌وته‌كانی.
دانای شه‌هید جه‌زا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له ڕایگەیاند: به‌دڵنیاییه‌وه به‌بێ موجامه‌له و پاكانه كردن، من وه‌ك خۆم پشتگیری و پاڵپشتی هه‌موو خۆپیشاندانێك یان جوڵانه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه‌ی شارستانیانه‌ی هێمنانه‌ی یاساییانه ده‌كه‌م كه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی تاكی كورد به‌ڕێوه‌بچێت بۆ پێدانی مووچه، دابینكردنی خزمه‌ت گوزاری، پاراستنی ژیانی هاوڵایتیان، و هه‌رچی بابه‌تێكی تر كه حكومه‌ت لێی به‌رپرسیار بێت.
ناوبراو داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات: زۆر به جدی و به گرنگییه‌وه بڕواننه ئه‌م خۆپیشاندانانه و لێكه‌وته‌كانی و كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و كه‌موكورتییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران.
دانا شه‌هید جه‌زا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: به‌ڵام ناتوانم درۆ له‌گه‌ڵ خۆمدا بكه‌م كه پشتگیری له وێرانكردن و سوتاندن و كاولكردنی وڵاته‌كه‌م و شاره‌كه‌م بكه‌م، لای من وه‌ك خۆم هیچ شتێك به پاساو نابینم كه ببێته هۆی وێرانكاری له وڵاته‌كه‌م. خۆپیشاندان بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتره له حكومه‌ت نه‌ك تێكدان و له‌ناوبردنی ئه‌وه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش من چه‌ند پرسیارێكی لا دروستبووه و ده‌ڵێت: ئایا به سوتاندن و وێرانكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ كێ سودمه‌ند ده‌بێت..؟ سوتاندنی بینای قایمقامیه‌تێك و هه‌موو به‌ڵگه‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كێیه...؟ كاولكردن و سوتاندنی باره‌گایه‌كی حزبی و بریندار كردن یان كوشتنی كادرێكی به‌سزمان سودی بۆ كێیه و بۆ چییه...؟ ئه‌مانه و زۆری تر پرسیاری بێ وه‌ڵامن لای من.
دانا شه‌هید جه‌زا داوا له خۆپێشاندان ده‌كات: دوربكه‌ونه‌وه له توند و تیژی و هێرشكردنه سه‌ر هاوڵاتی یان دام و ده‌زگا حكومی حزبییه‌كان، داواش له سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كات سه‌ر و ماڵی خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیان بپارێزن و باره‌گا حكومی و حزبییه‌كانیش پارێزراوبن.
ناوبراو داوادەکات: داواكارم هیچ هه‌نگاوێك یان كارێكی رێگرتن یان ده‌ستگیركردن به نایاسایی به‌ڕێوه نه‌چێت و خۆپیشاندانی یاسایی و هێمنانه ڕێگری لێ نه‌كرێت. داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌م هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش بكه‌ن كه به سوپاسه‌وه له‌م ڕۆژانه‌دا زۆر ماندووبوون بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و دورخستنه‌وه‌ی پێكدادان و ته‌شه‌نه كردن.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||