داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری مێشك
یه‌كێك له‌گه‌وره نه‌خۆشخانه‌كانی چیك ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك داده‌هێنێت كه‌پشت به لێكچوون‌و له‌ره‌ی موگناتیسی ده‌به‌ستێت و رێگرده‌بێت له زیان گه‌یاندن به‌مێشكی نه‌خۆش له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا.
یوزیف بینیچ سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ماری مێشك له‌نه‌خۆشخانه‌ی ستروچوڤیتشی سه‌ربازی له‌براگی پایته‌ختی وڵاتی چیك‌و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی ئامێره نوێیه‌كه راگه‌یاند: نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ئامێرێكی نوێ به‌كارده‌هێنیًَت بۆ نه‌شته‌رگه‌ری مێشك به‌كارده‌هێنێت كه پشت به رێگه‌ی لێكچوون‌و له‌ره‌ی موگناتیسی ده‌به‌ستێت.
روونیشیكرده‌وه كه ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كه به‌رێژه‌ی 80% زیانی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه و له‌رێیه‌وه پزیشكه‌كان ده‌توانن ده‌ماره‌كانی جووڵه و بینین و قسه‌كردن ببینن بێ ئه‌وه‌ی زیانی پێ بگه‌یه‌نن.
دوپاتیشی كرده‌وه كۆمپانیای دروستكه‌ری ئامێره ته‌كنه‌لۆژیه‌كه دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابۆوه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوویی ئامێره‌كه له‌بواری گه‌ڕانی وورد به‌نێو ده‌ماره‌كانی مێشكی مرۆڤدا، راپۆرتێكی رێنمایی بۆ نه‌نۆشخانه‌كه ناردووه كه یارمه‌تی پزیشكه‌كانیدا زیاتر له‌گه‌ڵ ئامێره نوێیه‌كه‌دا رابێن‌و فێری به‌كارهێنانی ببن.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد میكانیزمێكی نوێیان به‌كارهێناوه كه له‌رێگه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێكی وورده‌وه كه رێژه‌ی هه‌ڵه تێیدا زۆر كه‌مه، ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك ده‌كات.
یوزیف روونیشیكرده‌وه نه‌شته‌رگه‌ری به‌و ئامێره زۆر به‌په‌له ئه‌نجامده‌درێت، له‌رێگه‌ی چاودێریكردنه‌وه خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌وه‌ی له‌كاتی لابردنی لووی شێرپه‌نجه له‌مێشكدا كاریگه‌ری و زیان له‌سه‌ر ده‌ماری هه‌سته‌كانی تری مرۆڤ دروست بكه‌ن چونكه هه‌موو ئه‌و ده‌مارانه له‌سه‌ر شاشه‌ی ئامێره نوێیه‌كه ده‌رده‌كه‌ون.
ئامێره‌كه له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌قۆی ده‌ستی پزیشكی ئه‌نجامده‌ری نه‌شته‌رگه‌ری له‌هه‌ر ده‌مارێكی هه‌ستیار یان جووڵه یان بینین زه‌بزه‌یه‌كی ئاگاداربوونه‌وه لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار و پزیشكی چاودێری ئاماره‌كانی شاشه‌ی ئامێره‌كه، به‌ئاگابێنێته‌وه.
دكتۆر یوزیف هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌حاڵه‌تی ئاسایی‌دا پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دیاریكردنی شوێنی ده‌ماره‌كانی نه‌خۆش پشت به‌توانای مێشكی خۆی ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و ده‌مارانه به‌دووربگرێت، كه ئه‌مه‌ش زۆرجار ده‌بێته دروستبوونی هه‌ڵه‌ی وا له‌هه‌ندێك جاردا ده‌بێته هۆكاری تووشبوونی نه‌خۆشه‌كه به‌ئیفلیجی یان له‌ده‌ستدانی بینین یان بیره‌وه‌ری.
سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ماری مێشك جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئامێره تازه‌كه كردووه و دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌و تقیكردنه‌وانه ئێستا به‌نیازن له زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كاندا بیخه‌نه‌كار.
|