دادگای فیدراڵیی عیراق: ناتوانین بڕیار له‌سه‌ر ناده‌ستوریی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم بده‌ین

 

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق دەڵێت لە ئێستادا ناتوانێت بڕیار بدات ئەو ڕیفراندۆمەی لە ٢٥ی ئه‌یلولی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کرا، کارێکی دەستوری بووە یان نا.

 

ئەیاس ساموک، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق ئەمڕۆ پـێنجشەممە بەیانـنامەیەکی لە بارەی ئەو سکاڵایانە بڵاوکردەوە کە بە ژمارەکانی ٨٩ و ٩١ و ٩٢ و ٩٣ لە ساڵی ٢٠١٧ لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمارکراون و مه‌به‌ست لێیان ده‌ركردنی بڕیاره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی لە ٢٥/١٠/٢٠١٧ی هه‌رێمی كوردستان، نادەستوری بووە.

 

دەقی لێدوانی گوتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی:

 

داواکارانی بەڕێز لەو سکاڵانەیان کۆڵیەوە کە بەژمارەکانی (٨٩/٩١/٩٢/٩٣ئیتیحادی ٢٠١٧) لە  دادگای باڵای ئیتیحادی تۆمارکراون، تیایاندا داوا دەکەن دادگا بڕیار لەبارەی نادەستووریبوونی گشتپرسی، کە رۆژی ٢٥/١٠/٢٠١٧ بەڕێوەچوو، بدات.

 

دادگا ئیتیحادی لایەنی پەیوەنداری ئاگادارکردووەتەوە یەکلاییکردنەوەی ئەم سکاڵایانە بەندە بە ئاگادارکردنەوەی لایەنی بەرامبەر، کە ئاگادارکراوەتە لەڕێگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران، دوایین دووپاتکردنەوەش رۆژی ١٨/١٠/٢٠١٧ بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە، دادگا ناتوانێت رای خۆی لەبارەی دەستووریی یاخود نادەستوورییبوونی گشتپرسی بدات، تەنیا لەڕێگەی سکاڵای ئاماژە بۆ کراو نەبێت، چونکە دەربڕینی رای پێشوەخت بەبێ گوێگرتن بەلایەنی دیکە، لەگەڵ ئەوەش ئەو داواکارییە پێچەوانەی مادەی (٩١/٥) لە یاسای مورافەعاتی مەدەنی و چوارچێوە قەزایی، بەوەی کە نابێت رای پێشوەخت بدرێت هاوکات لەگەڵ بوونی سکاڵا لەسەر هەمان پرسدا.

 

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved