| ||
|
||
یوسف محەممەد دەربارەی عەفرین پەیامێک ئاڕاسەتەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ یوسف محەممەد. سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی لیستی (نیشتمان) بۆ پەرلەمانی عیراق لە ناوچە ناكۆكەكان پەیامێکی بەپەلەی ڕاگەیاند.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەید.یوسف محەمەد:
ئه‌مڕۆ جارێكی تر گه‌لی سه‌ربه‌رزمان له ڕۆژاڤا كه‌وتوه‌ته‌وه به‌رده‌م ده‌ستدرێژیكارییه‌كی دوژمنكارانه‌ی تر، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له لایه‌ن سوپای توركیا و هاوكارانی.
جیهان قه‌رزاری فیداكاری و قوربانیدانی ژن و پیاوه قاره‌مانه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و سوپای سوریای دیموكراته له به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین گروپی تیرۆریستی جیهان - داعش، هه‌ر له عفرین و كۆبانێوه تا ڕه‌ققه و دێره‌زور و شه‌نگال.
ئه‌مڕۆ ئه‌ركی هه‌مومانه به‌رگری له گه‌لی سیڤیل و ئاشتیخواز و دژه تیرۆری عه‌فرین بكه‌ین و، فشار بكه‌ین بۆ وه‌ستاندنی په‌لاماری نابه‌رامبه‌ری سوپای توركیا بۆ سه‌ریان.
ئه‌ركی ئەخلاقی و مرۆیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به تیرۆره كه پارێزگاری له یه‌كێك له هاوپه‌یمانه هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر بكات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له بڕی شه‌ڕ بیر له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان له باكور و ڕۆژاوا، چونكه شه‌ڕ دژ به گه‌له‌كه‌مان مه‌حكومه به شكست.
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||