پڕۆژەیەکی چاکسازی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکرێت

 

"د.عەرەفات کەرەم ستوونی" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆژەیەکی چاکسازی لە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.

 

دەقی پرۆژە چاكسازیەکە:

 

١- فرۆشتنی ئەو ھەموو ئۆتۆمبیلە زۆرانە لە ناو وەزارەتەکان، کەھەر وەزارەتێک چەند ئۆتۆمبێلیکی کەم ھەبێت کافیە.

٢- بچووکردنەوەی کابینەی حکومەت بۆ چەند وەزارەتێک، ھەروەھا ئەم ھەوڵە شۆربێتەوە بۆ خوارەوە بۆ دەستە وبەرێوبەرایەتی وفەرمانگەکان.

٣- نەھێشتنی بن دیوار وسەر دیوار وتەنیشت دیوار و نزیک دیوار.

٤- سزادانی ھەر سەرپێچیەک لە ھەر شوێنێک.

٥- ئاو وکارەبا بدرێتە کەرتی تایبەت.

٦- کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو، دامەزراندنیش لەسەر بنەمای تایبەتەمەندی و سیڤی بێت نەک بنەمای تر.

٧- پێداچوونەوە لە سیستەمی مووچە و خانەنشینی.

٨- ھەڵبژادنی راوێژکار لەسەربنەما پسپۆری واتە لەرێگای سیڤی.

٩- گواستنەوەی فەرمانبەران کە ژمارەیان گەلێک زۆرە بۆ کەرتی تایبەت بە ھەمان ئیمتیازاتی خۆیان لە حکومەت.

١٠- نیوەی دەزگاکانی حکومەت ئەگەر زیاتر نەبن لە خانووی کرێدان، با تێکەلی یەکتربکەین، چونکە شوێن ھەیە بەشی دوو وەزارەت دەکا.

١١- لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسان بکرێت، کەسانێک دوو ساڵ بوونەتە بەرپرس و بەڕێوەبەر زۆر بەخێرای بوونەتە خاوەن ڤێلا و ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێل و ... ھتد بە قووتی خەڵک.

١٢- پێویستە ئەزموونی وڵاتە پێشکەوتووەکان لەبەرچاو بگرین، بۆنموونە ئەورپا بوو بە قیبلەی یاسا و رۆشەنبیری و پێشکەوتن، چونکە لە وێ سزا ھەیە، با لە کوردستان سزا ھەبێت لەسەر ھەموو تاکێک بزانە دەبیتە چۆن بەھەشتێک.

ئەو چەند خاڵەی باسم لێوەکردوون ئەمانە گرنگترینیانن لەوانەیە زۆر خالی تریش ھەبێ لە بیرم نەبێ، ئەگەر تەنھا ئەم خاڵانە جێبەجێ بکرێن بێ گۆمان ھەرێمی کوردستان لەم قەیران و بارودۆخە باشتر دەبێت و لەبەرژەوەندی گشتی حکوومەت و ھاووڵاتیانەوەیە.

 

 

Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved